تشرینی یه‌که‌م 24, 2022 11:48 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کردەوە

ڕاوێژکاری ڕابه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی له‌ کاروباری نێونەتەوەیی جه‌ختی کرد له‌ سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«عەلی ئەکبەر ویلایەتی» ڕاوێژکاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، ڕۆژی یەکشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ "عادل عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق،لە تاران، وێڕای شی کردنەوەیەکی پرس و پێشهاتەکانی ناوچەکە، وتیشی: ئەمریکییەکان بەردەوام ئامانجیان لاوازکردن و دابەش کردنی وڵاتانی ئیسلامی و دروستکردنی دووبەرەکی لە نێوان ئومەتی ئیسلامی و دوژمنایەتی و پیلانگێڕییە.

ویلایەتی وتیشی: عێراق ئێستا لە بەهێزترین حاڵەتی خۆیدایە و بێ گومان دەبێ هەموو ڕۆژێک کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی ئەندامی بەرخۆدان یەکڕیزتر بن.

ڕاوێژکاری ڕابه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێوده‌وڵه‌تی هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌ نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی عێراق کرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رکه‌وتووه‌کەیان و وتی: ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ به‌ یه‌کڕیزی و هاوسۆزیی هه‌موو گەلی گه‌وره‌ی عێراق بەستێنێکی گونجاو و نوێی ڕەخساندووە بۆ  ئەوەی ئەم وڵاتە ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت وەک یەکێک لە گرنگترین وڵاتەکانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلام و عەرەب.

هەروەها «عادل عەبدولمەهدی» خۆشحاڵیی خۆی لە دیدارەکەی لەگەڵ راوێژکاری رابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی دەربڕی و وتی: گەلی عێراق بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕیوە و ئەم دۆخەش بۆ هەموو لایەک دژوار بووە بە دۆستانی عێراقیشەوە.

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق وتیشی: دوژمنان بە دروستکردنی پیلانێک هەوڵی زۆریان دا بۆ تێکدانی یەکڕیزیی نێوان موسڵمانان، بەڵام سەرەڕای ئەو دوژمنایەتیانە، سیستمی ئیستیکباری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لاوازتر دەبێت و خەریکە بەرەو داڕمان دەڕوات.

«عادل عەبدولمەهدی» هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە چەسپاندنی سەقامگیری و ئاسایشت لە ناوچەکە بەرز نرخاند و وتی: پێوەندییە نوێیەکانی ئێران لەگەڵ ڕووسیا و چین و وڵاتانی دیکە ئاماژەن بۆ سیستمێکی نوێی جیهانی و ئەمڕۆ ئێران بووەتە یەکەم هێزی ناوچەکە.

سەرپەیڤ