تشرینی یه‌که‌م 24, 2022 17:41 Asia/Tehran
  • هەناردەی 470 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە مەرزی فەرمیی پەروێزخانی ئێرانەوە بۆ عێراق

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پەروێز خانی ئێران باسی هەناردەی 470 ملیۆن دۆلاریی کەلوپەل لەم مەرزە فەرمییەی کرد بۆ وڵاتی بۆ عێراق .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «قاسم موتەلەبی» بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پەروێزخان رایگەیاند، لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا، لەم سنوورە فەرمییەوەا بە بەهای 470 ملیۆن دۆلار 1 ملیۆن و 147 هەزار تۆن کەلوپەل هەناردەی عێراق کراوە، کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 38% زیادی کردووە.

«موتەلەبی» وتیشی: ئەو کاڵا سەرەکیانەی لەم سنوورە فەرمییەوە هەناردەی عێراق دەکرێن بریتین لە سەوزە و میوە، بەرهەمی شیرەمەنی، کێک و کولێرە، بەرهەمی کانزا، بەرهەمی پلاستیکی، بەرد، کاشی و کەرەستەی بیناسازی.

سنووری فەرمیی پەروێزخان ناوەندی ئابووریی رۆژئاوای ئێران و یەکێکە لە سنوورە چالاکەکان و ٤٥٪ی هەناردەی کەلوپەلی نانەوتی لە ئێرانەوە بۆ عێراق لە رێگەی ئەم سنوورەوە ئەنجام دەگرێت.

سەرپەیڤ