هەناردەی 900 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە مەرزی میهرانی ئێرانەوە بۆ عێراق
حەوتەی رابردوو بە بەهای 900 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە سنووری نێودەوڵەتیی میهرانەوە هەناردەی عێراق کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «روحوڵڵا غوڵامی» بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ئیلامی ئێران رایگەیاند: 900 ملیۆن دۆلار کەلوپەل بە کێشی 1.944 هەزار تۆن لە رێگەی مەرزی نێودەوڵەتیی مێهرانەوە هەناردەی عێراق کراوە.
غوڵامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که ئه‌م بڕه‌ی هه‌نارده‌کردنی کاڵاکان به‌ڕێژه‌ی 89% له‌ڕووی کێش و 72% له‌ڕووی به‌هاوه گه‌شه‌ی ھەبووە.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ئیلامی ئێران بە ئاماژە بە کەلوپەلی هەناردەکراو لە سنووری میهرانەوە بۆ عێراق ڕوونیشی کردەوە کە گرنگترین کەرەستەی هەناردەکردن بریتین لە کەرەستەی بیناسازی، سەوزە و میوە، بەرهەمی پلاستیکی و پیشەسازی، شووشە و کوپ، کەلوپەلی ناوماڵ و بەرهەمی کانزا.
غوڵامی جەختی لەوەش کردەوە کە ساڵی ڕابردوو یەک ملیار و ١٦١ ملیۆن دۆلار کەلوپەلی جۆراوجۆر لە ڕێگەی سنووری نێودەوڵەتیی میهرانەوە هەناردەی عێراق و وڵاتانی دیکە کراوە.