تشرینی یه‌که‌م 25, 2022 21:27 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: ئەمریکا دەبێ لە بارەی دانوستانەکانەوە بڕیار بدات

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ڕاگه‌یاندنی ئەمەی که‌ تاران لە دانوستانەکاندا بەوپەڕی ئاوەزمەندی و لۆژیکەوە قسەی خۆی کردووە، وتیشی:ئەمریکا دەبێ لە بارەی دانوستانەکانەوە بڕیار بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممه له کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی باڵای میدیا نێودەوڵەتییەکانی ئەندامی کۆمەڵەی ئاژانسه هەواڵدەرییەکانی ئاسیاو ئەقیانوسیە لەتاران جەختی کرد که حکومەتی ئێران ھەوڵی دابین کردنی مافی کۆماری ئیسلامی دەدات بەپێی ئەوەی کە لە دەقی بەرجام دا هاتووە و  لەلایەن ئەمریکییەکانەوە پێشێل کراوە.

ڕه‌ییسی بە ڕاگه‌یاندنی ئەمەی که‌ ئه‌ورووپا به‌ڵێنه‌کانی خۆی جێبه‌جێ نه‌کردووه‌ و ته‌نیا ئێران به‌ڵێنه‌کانی خۆی جێبه‌جێ کردووه‌، پێی داگرت:ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی 15 جار به‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ چالاکییه‌ ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران توشی هیچ لادانێک نەھاتووه‌.

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕاشیگه‌یاند که‌ ئێران سوورە لە سەر ئەوەی کە مافی گەلەکەی پێ و شوێن بگرێت و ھەڵوەشاندنەوەو پوچەڵ کردنەوەی ھاوکاتی بایکۆتەکانیشی لە بەرنامەدایە.

ڕەییسی هەروەها وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەمریکییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئێراندا بۆ چەندەمین جار توشی ھەڵە ھاتوون،وتیشی: ئێران ئەمڕۆ لە جاران بەهێزترە و ئامادەبوونێکی زۆر کاریگەری لە ناوچەکەدا ھەیە، هەروەها بەنیازە ئەم ئامادەبوونە بەهێزەش بۆ پشتیوانی لە چەوساوەکانی جیهان و جەماوەری ستەم لێکراوو ئازادیخوازان بەردەوام کات.

سه‌رۆکی ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێکاری ئێران ڕاشیگه‌یاند که‌ دوای قۆناغی تاکلایه‌نی، ئه‌مڕۆ له‌ جیهاندا وەرزێکی نوێ ھاتووەتە ئاراوەو ناوچه‌ی ئاسیا و ئەقیانوسیە لەو هێزی تازەسه‌رهه‌ڵداوانەن له‌ جیهاندا.

ڕەییسی ئاماژەی بەوەش دا کە ،هەبوونی نیوەی حەشیمەتی جیهان، یەدەگ و سەرچاوەی زۆر، پێکهێنانی یەکێتییە ناوچەییەکانی وەک شانگهای و ئۆراسیا هێزێکی بە بەم ناوچەیە بەخشیوەو ئێستاش هاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە گیانێکی تازەتری بەبەر ناوچەکەدا کردووە.

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جه‌ختی لەوەش کردووەتەوە که‌ ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژاواو ئه‌مریکاییه‌کان که‌ جاران به‌سه‌ر جیهاندا زاڵ بوون له‌ که‌مبوونه‌وه‌دایە،چ بیانه‌وێت و چ نەیانەوێت.

سەرپەیڤ