تشرینی یه‌که‌م 26, 2022 19:47 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: ھەوڵی تێکدەرانەی دوژمنان ھیچ کاریگەرییەک لەسەر ئیرادەی ئێران بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە ناوچەییەکان دروست ناکات

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، له‌ ڕێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی باڵوێزی نوێی کوه‌یت، جه‌ختی کرد: ڕێبازی برایه‌تی و په‌ره‌پێدانی هاوکاریی ناوچه‌یی کارنامه‌ی سه‌ره‌کیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ ناوچه‌که‌یه‌و ھەوڵی تێکدەرانەی دوژمنانیش ھیچ کاریگەرییەک لەسەر ئەم ڕەوتە دروست ناکات.

«سه‌یید ئیبراهیم ڕه‌ییسی» سه‌رۆک کۆماری ئێران، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌) له‌ ڕێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی «به‌در عه‌بدوڵڵا ئه‌لمەنیخ» باڵوێزی نوێی کوه‌یت، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و کوه‌یتی بە قووڵ و له‌سه‌ر بنه‌مای بیروباوه‌ڕو کولتوورەکانی ھەردووک وڵاتەکە زانی و وتیشی: ئەو توانایانەی ئێران و کوەیت وا دەکات کە ئەم دوو وڵاتە بتوانن هاوکارییە ئابوورییەکانیان و پەیوەندیی بازرگانییان بۆ چەند هێندەی ئاستی ئێستا بەرز کەنەوە.

بە گوێرەی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی، سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای  وەبیرهێناوەی ئەم خاڵەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاتە سەختەکاندا هەمیشە دۆستی دراوسێکانی بووە، دیالۆگی نێوان دراوسێکان و بەرەوپێشبردنی هاوکاریی وڵاتانی ناوچەکەی بە کاریگەرترین چارەسەری بۆ کێشەکان زانی و وتیشی: دەستوەردانی بیانییەکان لە کێشەکانی ناوچەکە نەک ھەر ھیچ کێشەیەکی چارەسەر نەکردووە، بەڵکو هەمیشە کێشەشی لێکەوتووەتەوە.

سەرۆک کۆمار جەختی لەوەش کردەوە کە: هەرچەندە متمانە دروستکردن لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان خاڵی دەستپێکی هاوکاریی ھەمەلایەنەی هەرێمییە، بەڵام دوژمنان کە نەیانتوانی شوێن لە سەر خواست و ئیرادەی نێوان دەوڵەتەکانی ناوچەکە بۆ لێک نزیک بوونەوە دابنێن، لە ئێستادا هەوڵ دەدەن بە فێڵ و تەڵەکە  لەمپەر لە سەر ڕێگای گەشەی پتەوبوونەوەی هاوکاریی ناوچەیی قوت کەنەوە کە دیارە لەم بارەیەوە  سەرکەوتوو نابن.

«بەدر عەبدوڵڵا ئەلمەنیخ» باڵوێزی نوێی کوەیت لە ئێرانیش، وێڕای گەیاندنی سڵاوی میر و پاشمیری کوێت، بە ڕەییسی، ڕایگەیاند: بۆئەرکی پتەوکردنەوەی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و کوێت هاتووەتە تاران و بەنیازە ئاسۆیەکی فراوانتر لە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بکاتەوە.

باڵوێزی نوێی کوێت هەروەها ئاماژەی بەوه دا که، حکومەتی وڵاتەکەی وێڕای پێشوازی کردن له سیاسەتی بنەمایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ ھەڵس و کەوت له سەر بنەمای وتووێژو دیالۆگ، لەو باوەڕەدایە کە چارەسەری دروست نەھێشتنی ئاڵنگارییەکانی ناوچەکەو باشترکردنی ئاستی هاوکاریی ناوچەیی له ڕێگەی وتووێژەوەیه.

سەرپەیڤ