تشرینی یه‌که‌م 27, 2022 16:37 Asia/Tehran
  • پەیامی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای ڕووداوە تیرۆریستییەکەی مەزارگەی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی موسا(شاچراغ)ی شیراز

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ھۆکارانی ئەو کردارە دڕندانەیەی نێو مەزارگەی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی موسا(ع) بە دڵنیاییەوە سزا دەدرێن.

کردەوەی تیرۆریستیی ڕۆژی چوارشەممەی داعش لە مەڕ هێرشە چەکدارییەکەی بۆ سەر شاچراغ، مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی موسا (ع) لە شاری شیرازی ناوەندی پارێزگای فارس لە باشووری ئێران، بووە هۆی شەهیدبوونی ١٥ کەس لە زیارەتکاران ،نێویاندا دوو منداڵ، و برینداربوونی ٢٧ زیارەتکاری دیکەش.

ئه‌م کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ که‌ داعش به‌رپرسیارێتی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌، له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی جۆربه‌جۆری جیهانه‌وه‌ ئیدانه‌ کرا.

لەم پێوەندییەدا حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە پەیامێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە تاوانە قێزەونەکەی نێو مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی موسا (ع)  کە بووە هۆی شەهیدو برینداربوونی دەیان پیاو و ژن و منداڵی بێتاوان، جەختی کرد:

بەدڵنیاییەوە ئەنجامدەر یان ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە دڵتەزێنە سزا دەدرێن، بەڵام داخی ئازیزان و شکاندنی ڕێزی مەزارگەی ئەهلی بەیت،سڵاوو درودی خودایان لەسەر بێت، بە دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەو کارەساتانەو جوڵانەوەی لێبڕاوانەو تەگبیرمەندانە لە بارەییەوە نەبێت،قەرەبوو ناکرێتەوە.

ڕابه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕاشیگه‌یاند: هه‌موومان لە ھەمبەر دوژمنی شەڕانی و دەست و پێوەندە خائین و یان جاھیل و خافڵەکانی ئەرکێکمان لە سەر شانە،  لە دەزگاکانی پارێزەری ئاسایشت و دەسەڵاتی دادوەرییەوە بگرە ھەتا چالاکوانانی بواری ھزرو بانگەواز کردن و ڕاگەیاندن و ھەتا تاک بە تاکی جەماوەری ئازیزمان، دەبێ یەکڕیزو یەکدەست بن لە دژی ئەو ڕەوتەی بەرامبەر بە گیانی جەماوەرو ئاسایشت و پیرۆزایەتییەکانیان خەمساردەو بێ ڕێزی بە ڕەوا دەبینێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بەدڵنیاییەوە خەڵکی ئازیزی ئێران و دامودەزگا بەرپرسەکان بەسەر پیلانی چەپەڵی دوژمناندا زاڵ دەبن، وتیشی: سەرەخۆشی لە بنەماڵە داخدارەکانی ئەم ڕووداوە، خەڵکی شیراز و هەموو گەلی ئێران دەکەم، بۆ بریندارانی کارەساتەکەش داوای شیفای خێرا لە خوداوەندی مەزن دەکەم.

سەرپەیڤ