تشرینی یه‌که‌م 29, 2022 22:33 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» بەبۆنەی دووبارە هەڵبژێردرانەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا پیرۆزبایی دووبارە هەڵبژێردرانەوەی وەزیری دەرەوەی عێراقی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران بە بۆنەی دەنگدانی متمانەی پەرلەمانی عێراق و دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک وەزیری دەرەوەی عێراق، پیرۆزبایی لە «فۆئاد حسێن» کرد.

لەم وتووێژەدا ھەردووک لا وێڕای جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان دوو وڵات، لە بواری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکاریی هاوبەشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کرد پێکەوە ڕاوێژیان کرد.

لەم وتووێژەدا «ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وێڕای پیرۆزبایی لە حکومەتی نوێی عێراق، هیوای دەربڕی کە لە قۆناغی نوێدا شایەتی  پەرەسەندنی زیاتری هاوکاریی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بین لە هەموو بوارەکاندا.

سەرپەیڤ