موخبیر: ئێران پێشوازی لە هەر هاوکارییەک دەکات بۆ پێشخستنی ئامانجە هاوبەشەکان لەگەڵ عێراق دا
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە: ئێران پێشوازی لە هەر هاوکارییەک بۆ پێشخستنی ئامانجە هاوبەشەکان لەگەڵ عێراق دەکات.
«محەمەد موخبیر»، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار، لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، «محەمەد شیاع سودانی» ، جەختی لەوە کردەوە کە دەوڵەتی سیانزەھەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرنجدانی سیاسەتی دابی دراوسێیەتی و پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانی پێشوازی لە هەر چەشنە هاوکارییەک دەکات بۆ پێشخستنی ئامانجە هاوبەشەکان لەگەڵ عێراق دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە پەیامەکەی موخبیردا هاتووە: دەنگی متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کابینەی حکومەت و تێپەڕاندنی کێشەکانی یەک ساڵەی ئەم دواییە لەگەڵ دەستپێکردنی حکومەتی نوێ، دەربڕی پێگەییشتنی سیاسیی نەتەوەی عێراق و بەھرەوەرگرتن لە تەگبیری بەکۆمەڵ لە نێوان بەرپرسان و چالاکوانانی سیاسی ئەو وڵاتەیە.
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ،دەنگی متمانە و دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی عێراقی لە سەرۆک وەزیران و حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە پیرۆز کردو هیوای خواست کە ئەم کارە ببێتە لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەت و گەلانی ھەردووک وڵاتی دۆست و برای ئێران و عێراق.