تشرینی یه‌که‌م 31, 2022 15:48 Asia/Tehran
  • لەناوبردنی ٢ باندی چەک و چۆڵی نایاسایی لە ڕۆژئاوای ئێران

فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران، لەناوبردنی دوو باندی چەک و چۆڵی نایاسایی لە سنوورەکانی ئەم پارێزگایە ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، سەرداری سەرتیپ «کیاست سپێهری»، فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای کرماشان، ڕۆژی دووشەممە لە ناوبردنی دوو باندی چەک و چۆڵی نایاسایی لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئەو پارێزگایە ڕاگەیاند و وتیشی: لەم دوو باندە، یەکێک لە بارەکانیان داگری ٣٨ کۆڵتەو  بارەکەی دیکەیان داگری ٣٥ کۆڵت و ٥ کڵاشینکۆفە کە دەست گیراوە بەسەر ھەموویاندا.

سەردار سپێهری وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ،لە سەرەتای ئەمساڵی (١٤٠١)ی کۆچیی ھەتاوییەوە ٦ باندی قاچاخی چەک و تەقەمەنی لە یەکە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشان ناس کراون، وتیشی: لەم پێوەندییەدا ٢١ تۆمەتبارو تاوانبار پێشینەداریش دەستگیرو ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری کراون.

فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای کرماشان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لەم ٦ باندە ٤٠٠ چەکی جەنگی و سەرھەڵدان گیراوە وتووشیەتی: ٩٨٪ی ئەو چەکانە چەکی جەنگی بوون.

جێگای ئاماژەیە سەرکردایەتیی گشتیی پۆلیسی ئێران وێڕای پێداگری لە سەر ئیرادەی پۆلیس لە مەڕ ڕووبەڕوو بوونەوەی قاچاخچییەکانی چەک و تەقەمەنی کە دەبنە هۆی بەستێن خۆش کران بۆ تێکچوونی ئاسایشتی کۆمەڵگاو تێکدانی ئاسوودەیی خەڵک، ڕاشیگەیاند:سەلامەتیی خەڵک هێڵی سووری پۆلیسەو لەم ئاراستەیەش دا ڕووبەڕووی ھەر کەس و یان کەسانێک دەبنەوە کە بەنیازی خەوشاندنی ئاسایشتن و بەپێی یاسا بە توندی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

سەرپەیڤ