تشرینی دووه‌م 01, 2022 04:36 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ١٣ی خەزەڵوەر لە زیاتر لە ٩٠٠ شاری ئێران

سەرۆکی بنکەی ڕێزنان لە یادی یۆموڵڵای ١٣ی خەزەڵوەر بەڕێوەچوونی ڕێپێوان لە زیاتر لە ٩٠٠ شاری ئێرانی ڕاگەیاند.

١٣ی خەزەڵوەر (٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) ڕۆژی نیشتیمانیی بەرەنگاربوونەوەی ئیستکباری جیهانی لە کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

چل و سێ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا (١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی - ٤ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٧٩)، خوێندکارانی ئێرانی لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پیلانگێڕییە بەردەوامەکانی ئەمریکا دژی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، دەستیان گرت بەسەر مەکۆی سیخوڕیی ئەمریکا (باڵوێزخانە)ی ئەم وڵاتە لە تاران دا.

١٣ی خەزەڵوەر ھەروەھا وەبیرهێنەرەوەی سێ ڕووداوی گرنگە لە سێ قۆناغی گرینگ لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامیی ئێراندا. ئەم سێ ڕووداوە گرنگە بریتین لە، ساڵڕۆژی دوورخرانەوەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بۆ تورکیا (١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٤٣ی کۆچیی ھەتاوی - چوارەمی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٦٤ی زایینی)، قەڵاچۆی خوێندکاران لە لایەن ڕژیمی پالەوییەوە (١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٥٧ - چوارەمی نۆڤەمبەری ١٩٧٨ - ڕۆژی خوێندکار) و ھەروەھا جوڵانەوەی شۆڕشگێڕانەی دەست گرتن بەسەر مەکۆی سیخوڕیی ئەمریکا لە تاران لە لایەن خوێندکارانی پەیڕەوی ڕێبازی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، کە ھەر یەکەو خاڵێکی وەرچەرخانە لە پرۆسەی دژە ئیستیکباریی گەلی ئێراندا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «وەحید جەلال زادە» سەرۆکی بنکەی ڕێزنان لە یادی یۆموڵڵای ١٣ی خەزەڵوەر لە پرێس کۆنفرانسێکی تایبەت بە ڕێزنان لەم ڕۆژەدا،  تیشکی خستە سەر پەلەقاژەی دوژمن بۆ ئاژاوەنانەوە لە ھێندێک لە شارەکانی ئێران لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو و وتیشی: گەلی ئێران ماوەی ئەوە نادات کە دوژمن سێرە بۆ یەکگرتوویی نیشتیمانیی وڵاتەکەمان بگرێت.

سەرپەیڤ