تشرینی دووه‌م 02, 2022 10:29 Asia/Tehran
  • واژۆکرانی یادداشتنامەی لێکگەییشتنی هاوکاریی ئێران و ئەرمینیا لە بواری وزە

کاربەدەستانی ئێران و ئەرمینیا یادداشتێکی لێکگەییشتنیان سەبارەت بە هاوکاریی ئابووری لە بواری وزە واژۆ کردو لەسەر درێژکردنەوەی ئاڵووێری گاز و کارەبا لە نێوان دوو وڵات ھەتا ساڵی ٢٠٣١ ڕەزامەند بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم یاداشتنامەی لێکگەییشتنە لە پەراوێزی سەردانەکەی «نیکۆڵ پاشینیان» سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بۆ ئێران لە کۆمەڵگەی فەرهەنگی مێژوویی «سەعدئاباد»ی تاران لەلایەن بەرپرسانی ئێران و ئەرمینیاوە واژۆ کرا.

ئەم بەڵگەنامەی هاوکارییە لە بواری وزەدایە، کە تایبەتە بە درێژکردنەوەی گرێبەستی گاز لە ڕێگەی ئاڵووێری گاز بە کارەباوە و لەسەر بنەمای ئەوەش ئاڵووێری وزە لە نێوان هەردوو وڵات تا ساڵی ٢٠٣١ درێژ دەکرێتەوە.

ئێران و ئەرمینیا بەهۆی پەیوەندییە درێژخایەنەکانی نێوان هەردوو وڵاتەوە پەیوەست بوونێکی زۆریان پێکەوە هەیە؛ ئەم مێژووە ئەرێنییە لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا کاریگەر بووە ئەمە سەرەڕای بوونی هەندێک کێشە کە بەهۆی گرژییە ناوچەییەکانەوە دروست بووە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ئەرمینیا لە پێوەندیی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ ئێران لە نێو وڵاتانی دراوسێدا پێگەیەکی باشی هەیە.

سەرپەیڤ