تشرینی دووه‌م 02, 2022 20:46 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: گەلەکەمان بەراستی شکستی بە دوژمن ھێنا

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری پڕشۆری سەدان کەس لە خوێندکاران جەختی کرد: لە شەڕی ئاوێتەی چەند حەوتەی ڕابردوودا، ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی، هەندێک لە زلهێزە فێڵبازەکان لە ئەورووپا و هەندێک لە تاقمۆکەکان ھەموو ھەست و نەستێکی خۆیانیان بۆ زەبروەشاندن لەگەلی ئێران ھێنایە مەیدانەوە، بەڵام گەلەکەمان ناحەزانیان دەمکوت کردن و شکستیان پێ هێنان.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ڕۆژی چوارشەممە، لە سەروبەندی ١٣ی خەزەڵوەر، ڕۆژی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی ئیستکباری جیهانی، ١٣ی خەزەڵوەری بە زەق بوونەوەی ملھوڕایەتیی ئەمریکا و زەبرھەڵگرتن و ڕەخسانی ھەلی شکست پێ ھێنانی زانی و وتی: ئەمریکیەکان و ئەمریکاخوازان لەم ڕۆژە گرینگەو گرد بوونەوە یەکانگیرکەرو یەکێتی بەخشانە توڕەو مارەنگازن چونکە ئەم ڕۆژە هەم زەق کەرەوەی سەرەڕۆییەکانی ئەمریکایەو هەم وێناکردن و سەلمێنەری زەبر وێکەوتن و ڕەخسانی ھەلی شکست پێ ھێنانیەتی.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، قسەی سیاسەتمەدارانی ئەمریکای لەم ڕۆژانەدا سەبارەت بە لایەنگری لە نەتەوەی ئێران، ئەوپەڕی بێ چاووڕوویی و مەرایی کاری زانی و وتیشی:ئێوە لە بکوژانی پسپۆڕە ناڤۆکییەکان واتە زایۆنیستەکان پاڵپشتیتان کردو بە دەست گرتن بە سەر ملیاران دۆلار لە سامانی گەلی ئێران لە ئەمریکاو وڵاتانی دیکە، گەلی ئێرانتان لە کەڵک وەرگرتن لە داراییەکانی خۆیان بۆ کەم کردنەوەی گرفتەکانیان بێ بەری کردووە.

بەڕێزی وتیشی: لە زۆربەی ڕووداوە دژە ئێرانیەکانیش دا شوێن پێتان تەواو دیارە،کەچی بەوپەڕی پڕکێشییەوە تەواو درۆ دەکەن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە دڵسۆزی نەتەوەی ئێرانن، ھەڵبەت بە کوێرایی چاوتان گەلی ئێران زۆرێک لەو دوژمنایەتییانەی ئێوەی پوچەڵ کردووەتەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جیاوازییەکی دیکەی نێوان ئەمریکای دوێنێ و ئەمریکای ئەمڕۆی بۆ کۆدەنگیی زۆرێک لە شرۆڤەکارانی سیاسی جیهان سەبارەت بە ڕەوتی ڕوو لە ئاوابوونی ئەمریکا گەڕاندەوەو وتیشی: نیشانەکانی ئەم ئاوابوونە ئاشکرایە لە کێشە ناوخۆییە بێوێنەکانی ئەمریکا لە بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئەخلاقییەوە بگرە ھەتا ناکۆکی و دووبەرەکییە خوێناوییە ناوخۆییەکانی ئەمریکادا بەدی دەکرێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هێرش کردنە سەر عێراق و نەگەییشتن بە ئامانجە خوازراوەکانی بە نمونەیەکی دیکەی هەڵەی لێکدانەوەکانی  ئەمریکییەکان زانی و وتیشی: ئەمریکاییەکان هەر لە سەرەتاوە هەوڵیان دەدا کەسانی ئەمریکی یان کەسانی سەر بە خۆیان بھێننە سەر دەستەڵات،کەچی بارودۆخی ئێستای عێراق و بوونی سیاسەتمەدارانی عێراقی لە سەردەستەڵات لە ڕێگای ھەڵبژاردنەوە قەت ئەو شتە نەبوو کە مەبەستیانە، ھەر بۆیە لێرەشدا ھەر شکستیان هێناوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی ئاشکرای ئەمریکا لە ئاژاوەگێڕییەکانی چەند حەوتەی ڕابردوو لە وڵاتدا، وتیشی: ڕاگەیاندنی هاوبەشی وەزارەتی ئیتلاعات و ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران سەبارەت بە ئاژاوەگێڕییەکان ھەڵگری زانیاری و دەرھاویشتەی گرنگی زۆربوو و ئەوەی دەرخست کە دوژمن بۆ تاران و شارە گەورە و بچووکەکان پبلانی داڕشتبوو.

بەڕێزی دۆسیەی شاچراغ و قەڵاچۆی خەڵک و منداڵانی بە تاوانێکی گەورە زانی و وتیشی: دەبێ ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە دەستنیشان بکرێن و هەرکەسێک کە سەلمێندرا بەشداریی ئەو تاوانانەی کردووە بێ گومان سزا دەدرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە بێدەنگە لێکردنی بانگەشەکەرانی مافی مرۆڤ لە ھەمبەر ئەم تاوانانە، وتیشی: بۆ ئەو بانگەشەکەرانە ڕووداوەکەی شیرازیان شەرمەزار نەکردو بۆچی هەزاران جار بابەتێکی درۆو چەواشەکارانە لە ئینتەرنێتدا دووبارە دەکەنەوە.

سەرپەیڤ