تشرینی دووه‌م 04, 2022 10:26 Asia/Tehran
  • ١٣ی خەزەڵوەر؛ هێمای خۆڕاگری و سەرکەوتنی نەتەوەی ئێران لە بەرامبەر ئیستیکباری جیهانی

ئەمڕۆ هەینی،ڕێکەوتی١٣ی خەزەڵوەر(٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)ڕۆژی نیشتیمانیی «خەباتی دژی ئیستکباری جیهانی»ـە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دا.

چل و سێ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا (١٣ی خەزەڵوەری ١٣٥٨ی کۆچیی مانگی - ٤ی نۆڤەمبەری ١٩٧٩)، خوێندکارانی ئێرانی لە ناڕەزایەتی دەربڕینێکدا بەرامبەر بە پیلانگێڕییە زۆرەکانی ئەمریکا دژی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، دەستیان گرت بەسەر مەکۆی سیخوڕیی ئەمریکا لەتاراندا.

جەماوەری ئێرانی ئیسلامی ھەموو ساڵێک وێڕای ڕێزنان لەم ڕۆژە لە ڕێپێوانێکی سەرتاسەری و پڕ شۆردا، یەکگرتنی نەتەوەیی و یەکگرتوویی ئیسلامیی خۆیان نیشان دەدەن و پەیامی شۆڕشی ئیسلامی، واتە «سەربەخۆیی، ئازادی، کۆماری ئیسلامی» و ھاواری دژایەتی کردنی ئیستکبار بەرز دەکەنەوە.

١٣ی خەزەڵوەر ھەروەھا وەبیرهێنەرەوەی سێ ڕووداوی گرنگە لە سێ قۆناغی گرینگ لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامیی ئێراندا. ئەم سێ ڕووداوە گرنگە بریتین لە، ساڵڕۆژی دوورخرانەوەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بۆ تورکیا (١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٤٣ی کۆچیی ھەتاوی - چوارەمی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٦٤ی زایینی)، قەڵاچۆی خوێندکاران لە لایەن ڕژیمی پالەوییەوە (١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٥٧ - چوارەمی نۆڤەمبەری ١٩٧٨ - ڕۆژی خوێندکار) و ھەروەھا جوڵانەوەی شۆڕشگێڕانەی دەست گرتن بەسەر مەکۆی سیخوڕیی ئەمریکا لە تاران لە لایەن خوێندکارانی پەیڕەوی ڕێبازی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، کە ھەر یەکەو خاڵێکی وەرچەرخانە لە پرۆسەی دژە ئیستیکباریی گەلی ئێراندا.

سەرپەیڤ