تشرینی دووه‌م 04, 2022 13:38 Asia/Tehran
  • بڕیارنامەی کۆتایی ڕێپێوانی سەرتاسەریی یەوموڵڵای ١٣ی خەزەڵوەر

بەشداربووانی ڕێپێوانی یەوموڵڵای ١٣ی خەزەڵوەر جەختیان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەوام لەگەڵ فیتنە و ئاژاوەدا کردەوە.

ئەمڕۆ هەینی،ڕێکەوتی١٣ی خەزەڵوەر(٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)ڕۆژی نیشتیمانیی «خەباتی دژی ئیستکباری جیهانی»ـە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دا.

بەشدارانی ڕێپێوانی یۆموڵڵای ١٣ی خەزەڵوەر، لە بڕیارنامەی کۆتایی ئەم نەریتەدا،وێڕای پشتیوان ڕاگەیاندن بۆ کردەوەی شۆڕشگێڕانەی مەجلیس و حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری ، پێداگرییان کرد لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەوام لەگەڵ فیتنە و ئاژاوەگێڕییەکان و داوایان لە بەرپرسان و کاربەدەستانی کرد کە هێڵی خۆپیشاندەران و ناڕەزایەتییە ڕەواکانی ئەم دواییەی خەڵک لە دوژمنان جیاکەنەوەو ڕێکاری یاسایی بۆ دەربڕینی ڕەخنەو ناڕەزایی دیای بکەن.

لە بڕیارنامەی کۆتایی ڕێپێوانی سەرتاسەری لە یەوموڵڵای١٣ی خەزەڵوەر، وێڕای ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ستەملێکراوی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییە لە مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی موسا (ع) لە شیراز، هاتووە: ئەم تاوانە قێزەونە و بێدەنگیی بانگەشەکەرانی مافی مرۆڤ بەڵگەن لەسەر قوڵایی ڕق و بەرجەستەبوونی سەرەڕۆییەکانی تاغوتی گەورە ئەمریکای ستەمکارو شوێنپەنجەی دوژمنی شەڕانی و دەست و پێوەندە خەیانەتکار و نەزان و سەرلێشێواوەکانی دژی نەتەوەی ئێرانی ئیسلامییە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: بەشداربووانی ڕێپێوانی یەوموڵڵای ١٣ی خەزەڵوەر وێڕای ئاگاداربوون لە بارەی ئاژەوەگێڕانی ئیستکباری جیهانییەوە، باش دەزانن کە پیلانی دەزگا سیخوڕییەکانی ئەمریکا، بەریتانیاو ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی، بە یارمەتیی ئەشرافییەتی سەرەتایی ئالی سعود و ئەشرافییەتی خۆرافیی بەریتانیا، بە لەشکرکێشانی بێ پێشینەی سایبێری  شەوبگیرکردنی وەھم چێکەر لە ڕووی ناسیارییەوە،

لەبە ھۆی دیلەکانی چاوو گوێ بەستراوەکانی کەشی مەجازی و بە هاوکاریی هەندێک کەسایەتی ناودار و بریکار و بەکرێگیراوانی بێ شونس و ڕاسپێردراوو بەکرێگیراو کە لە ئاژاوەکانی ئەم دواییەدا شکستیان هێنا ، واز لە گەنجانی ئەم ئاووخاکە ناھێنن، بۆیە داوا لە بنەماڵە و پەروەردەکاران و مامۆستایانی ھەڵکەوتەو بلیمەتی وڵات دەکەین وێڕای پاراستنی وریایی و لەسەر ھەست بوون ، پەیوەندی و وتووێژ لە گەڵ بەرەی لاو دامەزرێنن و، ڕاستییەکانیان بۆ ڕوون کەنەوەو پیلانی دوژمنان دامرکێننەوە.

بەشداربووانی ڕێپێوانی یەوموڵڵای١٣ی خەزەڵوەر، ستایشی خوێندکاران و مامۆستایان و پێشەنگەکانی هەنگاوی دووھەمی شۆڕشی ئیسلامیشیان کرد کە بە زیرەکی و تێگەییشتن، بە وریایی و بەرچاوڕوونی ، بە خۆڕاگرییەکی هۆشیارانە لە دژی ھۆکارانی ئاژاوەنانەوە لە ناوەندە پەروەردەییەکان وەستاون.

سەرپەیڤ