تشرینی دووه‌م 05, 2022 16:42 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی کۆمپانیە زانستیەکانی ئێران لە پیشانگای موسیادی ئەستەموڵ

کۆمپانیە زانستیەکانی ئێران ، بە ئامادەبوونی سەرۆکی تورکیا لە پیشانگای موسیادی ئەستەموڵ بەشداریان کرد

١٩مین پیشانگای بازرگانی ئەستەموڵ لە ١١ تا ١٤ی خەزەڵوەر بەڕێوەچوو. بە گوێرەی راپۆری پەیامنێرمان، دە کۆمپانی زانستی ئیران لەو پیشانگایەدا بەشداریان کردووە. لەو پیشانگەیەدا ٤٣٩ کۆمپانی لە وڵاتانی تورکیا، ئێران، کۆماری ئازربایجان، رووسیا، ڤێنێزۆئلا، گورجستان، ئوسترالیا، بێلاروس، بەلژیک، هۆڵەندا،  ئەمریکا، ئەندۆنێزی، ئەڵمان و مالێزی بەشداربوون و بە ئامادەبونی بەرپرسانی حکومی و بەرێوبەرانی کەرتی تایبەت کرایەوە کە لەبەر گرینگبوونی لە رۆژی سێهەمدا ئەردۆغان سەردانی کرد.
کۆمپانیە زانستیەکانی ئێران لە بوارەکانی بەرهەمهێنانی پەترۆشیمی رۆن تەقینەوەی کانزا تۆربۆشارژ کەرستەی ئۆتۆمۆبیل و کەلوپەلی ماڵ و کەرستەی کارەبایی و مۆبایل ، بەشداربوون.

سەرپەیڤ