تشرینی دووه‌م 06, 2022 03:23 Asia/Tehran
  • جەختی ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێران لەسەر پێویستیی وریابوون لە بەرامبەر پیلانی دوژمنان

سەرکردەکانی ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێران جەختیان لە پێویستیی وریایی زیاتر لە بەرامبەر هەڕەشەی دوژمنان و بەرپەرچ دانەوەی پیلان و ھاوتەریبیی نەگریس و دووبەرەکی نانەوەی بەکرێگیراوە کنەکردووەکان کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێران ڕۆژی شەممە بە ئامادەبوونی «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکار، «محەمەد باقر قالیباف» بەرپرسی دەسەڵاتی یاسادانان و حوججەتولئیسلام وەلمسلیمین «غوڵامحسێن موحسینیی ئیژەیی» سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بەڕێوە چوو.

سەرکردەکانی ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێران لەم دانیشتنەیاندا وێڕای بەرز نرخاندنی ئامادەبوونی شایستە و ناوازەی خەڵکی ئاوەزمەندو زەمەن ناسی ئێرانی ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی ئیستکباری جیهانی و ڕاگەیاندنی هاوپشتی نەتەوەیی، بە پێویستیان زانی کەزیاتر وریا بن لە بەرامبەر هەڕەشەکانی دوژمنان و بەرپەرچی ھاوتەریبیی نەگریس و ئاژاوەگێڕانەی دەست و پێوەندە کنەکردووەکان بدەنەوە.

پێویستیی خێراکردنەوەی ڕەوتی ڕاگەییشتن بە دۆسیەی ھۆکارانی ئاژاوەگێڕو پشێوی سازکەر لە ئێران و سزادانیان لەو بابەتانەی دیکە بوو کە ھەر سێ سەرۆکایەتییەکە جەختیان لەسەر کردەوە.

سەرپەیڤ