تشرینی دووه‌م 06, 2022 16:17 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی جیهانیی داکۆکی لە قوربانیانی تیرۆریزم، کردەوەی تیرۆریستی دژ بە پۆلیسی ئێرانی شەرمەزار کرد

ڕێکخراوی جیهانیی داکۆکی لە قوربانیانی تیرۆریزم، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنێک کردەوەی تیرۆریستی ئەم دواییەی دژی ھێزەکانی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەباح ئەلسافی» سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانیی بەرگری لە قوربانیانی تیرۆر ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: ئەم ڕێکخراوەیە ئیدانەی ئەو کردە تیرۆریستییانە دەکات کە هێزەکانی پۆلیسی ئێران دەکەنە ئامانج و ڕەنگ و شێوازی داعشیان پێوە دیارە.

لەم ڕاگەیاندنەدا هاتووە: ڕێکخراوی جیهانیی بەرگری لە قوربانیانی تیرۆر داوا لە حکومەتی ئێران دەکات دادگاییکردنی داعش و ئەو حکومەتە تاوانکار و گروپە گەندەڵانەی کە پشتیوانی داعش دەکەن بخاتە بەرنامەی کارەوە، چونکە ئامانجی ئەو حکومەتە تاوانکارانە و تاقمە گەندەڵکارەکان کوشت و بڕ، تێکدان و کرداری دژی گەلان بە ھۆی ئامێری جۆربەجۆرەوەیە.

پێنجشەممەی ڕابردوو، ٣ی نۆڤەمبەر، لە ئەنجامی چالاکیی چەکدارانەو گەڵاڵەبۆکراوی ئاژاوەچیان لە پارێزگای ئەلبورز لە ڕۆژئاوای تاران، بەسیجییەکی پارێزەری ئاسایشت شەهید بوو و لانیکەم ١٠ ئەفسەری پۆلیسیش بریندار بوون.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ئۆکتۆبەریش، لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر شاچراغ، مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی موسا (ع) لە شاری شیرازی ناوەندی پارێزگای فارس، ١٣ کەس لەوانە دوو منداڵ شەهید بوون و ٣٠ زیارەتکاریش بریندار بوون.

سەرپەیڤ