تشرینی دووه‌م 07, 2022 23:04 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر «باقڕی»: ئامادەین ئەزموونەکانمان لە پیشەسازیی بەرگریدا بگوازینەوە بۆ عێراق

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری نوێی بەرگری عێراق جەختی کرد؛ هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بوارە جیاجیاکان لەوان شەڕی تیرۆر و پیشەسازیی بەرگری، توانا و بارستایی زۆری هەیە کە دەتوانێ ئەم ئەزمون و زانستە بخاتە بەر دەستی ھێزە چەکدارەکانی عێراق.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرلەشکر«باقڕی» لە سەرەتای ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، وێڕای پیرۆزبایی لە «سابت محەممەد ئەلعەباسی» وەک وەزیری نوێی بەرگری عێراق وتی: گەل و هێزە چەکدارەکانی دوو وڵات دەبێ شاهیدی پەیوەندییە نایابەکانیان لەگەڵ یەکدا بن.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، بە ئاماژەدان بە پێگەی بەرزی شەهیدان بەتایبەت شەهیدانی شەڕی تیرۆر و داعش، سەردار «حاج قاسم سولەیمانی» و «ئەبومەهدی موهەندیس» کە لە مێژووی ھەردووک وڵاتەکەدا ھەمیشەیی و ھەرماون، وتیشی: بەرپرسان و فەرماندەکانی دوو وڵات دەبێ لە ئاستی جۆربەجۆردا پێکەوە بەرنامە بۆ ڕاوێژکردن دابڕێژن.

ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، «سابت محەممەد ئەلعەباسی»یش  ڕێزی لە یادی شەهیدای «حاج قاسم سولەیمانی» و «ئەبومەهدی موهەندیس» گرت کە بە شەهیدی ئەو دوو وڵاتە دادەنرێن و وتی: حکومەت و گەلی عێراق هەرگیز ئەو ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەڕی دژی تیرۆر و لەناوبردنی داعش فەرامۆش ناکەن و بەردەوام سوپاسبێژی گەل و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانین.

وەزیری بەرگریی عێراق وتیشی: سوپاسی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەم کە لە پێکهێنانی کابینەی حکومەتی عێراق پشتیوانیی کرد و هێزە چەکدارەکانی کۆماری عێراق ئامادەن بۆ هەر هاوکارییەکی سەربازین لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دا.

سەرپەیڤ