بانگ کرانی باڵوێزی نەرویژ بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران
باڵوێزی نەرویژ لە تاران،دوابەدوای لێدوانی دەسوەردەرانەی سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.
سەرۆکی پەرلەمانی نەرویژ کە لەم ڕۆژانەدا ھەوڵێکی زۆر دەدات بۆ پشتیوانی لە نائارامییەکانی ئێران و ئاژاوەگێڕان، لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیای سعودیی «ئێران ئینتەرناشناڵ»، وێڕای پشتیوانی لە نائارامییەکانی ئێران، دەستوەردانی لە کاروباری ناوخۆیی ئەم وڵاتەش کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، باڵوێزی نەروێژ لە تاران لە لایەن بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ڕۆژئاوای ئەورووپا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.
لەم دیدارەدا لێدوانەکانی سەرۆکی پەرلەمانی نەروێژ لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ میدیەکی ئۆپۆزسیۆن دا بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە ئاژاوەگێڕییەکان و دەستوەردانی لە کاروباری ناوخۆی ئێران شەرمەزار و ڕەت کرایەوە.
باڵوێزی نەروێژله ئێرانیش هەروەها لەم دیدارەدا ڕایگەیاند که ئەو باسە بۆ ئۆسلۆ دەگوازێتەوە.
ڕۆژی ٢٤ی ڕەزبەریش، دوابەدوای هەڵوێستەکانی دەستوەردەرانەی سەرۆکی پەرلەمانی نەروێژ سەبارەت بە پێشهاتە ناوخۆییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، باڵوێزی نەروێژ لە تاران لە لایەن بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆژئاوای ئەوروپا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشت کرا و ئەوپەڕی ناڕەزایەتیی توندی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پێ ڕاگەیەندرا.