تشرینی دووه‌م 08, 2022 20:37 Asia/Tehran
  • فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەشی ئێران: وەڵامی ئێران بۆ هەر هێرشێکی ئەگەری لەلایەن دوژمنانەوە یەکلاکەرەوەیە

فەرماندەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: دوژمنان دەبێ ئەوە بزانن کە ئەگەر هەڵەیەک لە دژی ئێرانی ئیسلامی بکەن ڕووبەڕووی وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەبنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیر«کەیومەرس حەیدەری» فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە میانەی سەردانێکی بۆ بنکەی ئەرتەش لە سنووری «دۆغارون» لە تایباد لە ڕۆژهەڵاتی ئێران، وتیشی: لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات، تێکدەران و قاچاخچییەکان بە ھاندان و یان لەوانەشە بە ھاوڕێیەتیی ھێندێک لە دەست و پێوەندەکانی وڵاتی بەرامبەر لەڕابردوودا ھێندێک پێشێلکارییان کردووە کە بە شێوەیەکی لێبڕاوانە وەڵامیان دراوەتەوە.

فەرماندەی هێزی وشکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی کە جێگیر کردنی ئەرتەش لە سنوورەکان بە مانای بوونی هۆکارگەلی هەڕەشەی دژی ئاسایش نییە، وتی: جێگیر کردنیئەرتەش لە سنوورەکان بۆ زاڵ بوونی زیاتری هەواڵگری و ئاسایشی پاوەجێ ترە.

ئەمیر«کەیومەرس حەیدەری» فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی:

یەکەکانی لەشکری ٧٧ی خوراسانی بارەگای باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەرتەش لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ئائامادەن و بە ورەی بەرز و ئامادەیی تەواوەوە خەریکی پاراستنن.

 

سەرپەیڤ