تشرینی دووه‌م 09, 2022 07:16 Asia/Tehran
  • سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی فیدراسیۆنی ڕووسیا گەییشتە تاران

«نیکۆلای پاتروشێف» سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ڕووسیا شەوی سێشەممە بە بانگهێشتی فەرمیی دەریاوان «عەلی شەمخانی» نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی فیدراسیۆنی ڕووسیا لەم سەردانەی دا جگە لە دیدار لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سیاسی و ئابووری ئێرانیش سەبارەت بە پەرەپێدان و فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان کۆدەبێتەوە و وتووێژ دەکات.

بەرپرسانی بەشێک لە دامەزراوە ئابوورییەکانی ڕووسیا لەم گەشتەی دا بۆ وڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران یاوەری «نیکۆلای پاتروشێڤ»ن.

سەرپەیڤ