ڕەئیسی لە دیدار لەگەڵ سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی فیدراسیۆنی ڕووسیا : هاوکاریی وڵاتانی سەربەخۆ یەکلاکەرەوەترین وەڵامە بۆ ستراتیژی ناسەقامگیری ئەمریکا
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی له دیداری سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ڕووسیا، جەختی کرد: هاوکاریی وڵاتانی سەربەخۆ یەکلاکەرەوەترین وەڵامە بۆ ستراتیژی ناسەقامگیری ئەمریکا.
بەگوێرەی بنکەی زانیارییەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار،«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ «نیکۆلای پاتروشێف» سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ڕووسیا کۆبووەوە و بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە: ئیرادەی ئێران و ڕووسیا بریتییە لە بەرەوپێشبردنی ئاستی پەیوەندییە ستراتژییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا،ئەم پەیوەندییانەی ڕوولە پتەوبوون و ئاسۆکانی بە گەشاوە وەسف کرد و وتیشی: هاوکاریی وڵاتانی سەربەخۆ یەکلاکەرەوەترین وەڵامە بۆ سیاسەتی گەمارۆ و ناسەقامگیریی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.
ڕەئیسی بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە سیاسەتی بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژایەتیکردنی شەڕە، وتیشی: فراوانبوونی مەودا و پەرەسەندنی شەڕ جێگەی نیگەرانیی هەموو وڵاتانە.
«نیکۆلای پاتروشێف» سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ڕووسیا سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا، بە پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی هاوکاریی دوو قۆڵی، جەختی لە پەرەپێدانی هاوکاری لە بوارەکانی سیاسی، بازرگانی، وزە، کشتوکاڵی و ترانزێتدا کردەوەو وتی: ئێمە زۆر چالاکانە کار دەکەین و کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابووریی ئێران و ڕووسیاش بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی سەرۆک کۆماری دوو وڵات دەکات.
«پاتروشێڤ» بە دەربڕینی هیوای بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە شێوەی مەجلیس و ڕێکخراوە ناوچەییەکان، وتی:دروستکردنی جیهانێکی فرە جەمسەری هاوتەریبە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی هەموو وڵاتانی جیهان.