تشرینی دووه‌م 11, 2022 10:48 Asia/Tehran
  • بانگ کرانی باڵوێزی کۆماری ئازەربایجان لە تاران بۆ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران

باڵوێزی کۆماری ئازەربایجان لە تاران بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوەی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوە، دوابەدوای درێژەی پڕوپاگەندەی دژە ئێران و چەواشەکاریی میدیاو بەرپرسانی فەرمیی کۆماری ئازەربایجان لەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە باڵوێزی کۆماری ئازەربایجان لە تاران بانگی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کراو ئەوپەڕی ناڕەزامەندیی توندی ئێران لە بارەی قسەکانی نادۆستانەی کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئازەربایجان و چەواشەکاریی میدیاکانی ئەو وڵاتە پێ ڕاگەیەندرا.

باڵوێزی کۆماری ئازەربایجان بە دەربڕینی پەشیمانی بۆ ئەو دۆخە، ڕایگەیاند کە دەستبەجێ ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگەیەنێتە باکۆ.

بەرلەوەش «ناسر کەنعانی چافی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان «ئیلهام عەلییەڤ» سەبارەت بە پشتیوانیی ئێران لە ئەرمینیا، ڕایگەیاند: سیاسەتی پرەنسیپی تاران لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش و فراوانکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەموو دراوسێکان دامەزراوەو بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەر دراوسێیەک بە مانای دژایەتیی دراوسێیەکی تر نییە.

سەرپەیڤ