تشرینی دووه‌م 11, 2022 21:10 Asia/Tehran
  • وتاربێژی نوێژی ھەینیی تاران: هێزی موشەکیی ئێران خۆماڵی و بەرپەرچدەرە

وتاربێژی نوێژی ھەینیی تاران: بەخۆماڵی کرانی پیشەسازیی موشەکیی ئێران ئاستی بەرپەرچدانەوەی کۆماری ئیسلامیی بەرزتر کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین «سەیید محەممەد حەسەن ئەبو تۆرابی فەرد» وتاربێژی نوێژی هەینیی تاران لە وتاری ئەم حەوتەی تاران دا، شەهید «حەسەن تەھرانی موقەدەم» فەرماندەی یەکەی موشەکیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی وەک سیمایەکی بلیمەت، کەسایەتییەکی هەڵکەوتەو دیار و درەوشاوەی بەرگریی موشەکیی ئێران ناوبرد و وتی: دروستکردنی موشەکێکی بالیستیکی کۆنترۆڵکراو و مەشق ھەڵگر لە ناوەوە و دەرەوەی بەرگەهەوای زەوی بە توانای پەڕینەوە لە هەموو ئەو سیستەمە بەرگرییە موشەکیانەی ئەمڕۆ لە جیهاندا هەن، بێ گومان خاڵی وەرچەرخانە لە بنیاتنانی ناوخۆیی هێز و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرپەرچدانەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

وتاربێژی نوێژی هەینیی تاران هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی وریایی چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵک لە بەرامبەر ھەوڵی ئاژاوەو ناکۆکی نانەوەی دوژمنان کردەوە و ڕایگەیاند: ئەگەر دەبینن لە بەرامبەر ئەمپراتۆریەتی میدیایی و شەڕی ئاوێتەی پڕکێشانەی پاوانخوازان دەتوانین ڕێگای ئاسایشت و جوڵانەوەی حکومەت سانا بکەین، ئەوە لە سای ڕاچەنین و وریایی گەل و زانکۆییەکان و لاوان و ئەو ھێزە بە توانایانەیە کە لە خزمەتی حکومەت دا ھەوڵ دەدەن.

سەرپەیڤ