تشرینی دووه‌م 14, 2022 10:37 Asia/Tehran
  • دیداری ئیمام جومعەی ئەهلی سوننەی زاهیدان لەگەڵ نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕش ئیسلامی

«عەبدولحەمید ئیسماعیل زیهی»، ئیمامی مزگەوتی مەکیی زاهیدانی ئێران لەگەڵ نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیدار و وتووێژی کرد.

حوججەتولئیسلام وەلموسلیمین «محەممەد جەواد حاج عەلی ئەکبەری» لەگەڵ شاندێکی باڵا بە نوێنەرایەتیی لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەردانی  پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێرانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم دیدارەدا کە نوێنەری وەلیی فەقیھ  لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران و کۆمەڵێک لە زانا و بیرمەندو مامۆستایانی ئەھلی سوننە ئامادەی بوون، لە بارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییە باس و وتووێژ کرا.

«حاج عەلی ئەکبەری» بڕیارە ڕێوشوێنی باڵای ڕابەری مەزنی شۆڕش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان لەگەڵ پیاوماقوڵانی پارێزگاکە و چینە جۆربەجۆرەکان تاوتوێ بکات.

«حاج عەلی ئەکبەری» ھەروەھا چاوی بە زیانوێکەوتووان و بریندارانی ڕووداوەکانی ئەم دواییەش دەکەوێت.

دوای گیان لەدەست دانی خوالێخۆشبوو خاتوو «مەھسا ئەمینی» ھێندێک لە شارەکان لەوانە زاھیدان بە ورووژاندنی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی و میدیاکانی نەیاران و دژە شۆڕش ڕووبەڕووی ئاژاوەو پشێوی بوونەوە.

ئاژاوەگێڕانی زاهیدان زیانیان بە شوێنە گشتییەکان و موڵک و ماڵی گشتی گەیاندو تیرۆریستانیش لە هەندێک شاردا ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی ئێرانیان کردە ئامانج و شەهیدیان کردن.

سەرپەیڤ