تشرینی دووه‌م 15, 2022 00:41 Asia/Tehran
  • وتووێژی «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» و «فۆئاد حسێن» سەبارەت بە هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆریستان

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق له سەر هێرشی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر مۆڵگەی تاقمه تێرۆریستییەکان له ھەرێمی کوردستانی عێراق تاوتوێ کرد.

ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی عێراق ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە باسی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان «فوئاد حسێن»، وەزیری دەرەوەی عێراق و «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهییان»، وەزیری دەرەوەی ئێرانی کرد.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا «فۆئاد حسێن» هەڵوێستی حکومەتی عێراقی سەبارەت بە هێرشی ڕۆژی دووشەممەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر مۆڵگەی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ھەرێمی کوردستانی عێراقی کردوجەختی لەوەش کردەوە کە: دەبێ دیالۆگ ڕێگایەک بێت بۆ ڕاگرتنی توند بوونەوەی کردەوەی دوژمنکارانەو پاسا ھەڵنەگر.

دووهەمین ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی موشەکی و خۆفڕی هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە دژی تاقمە تیرۆریستییە جوداخوازەکان لە ناوچەی باکووری عێراق ڕۆژی دووشەممە ئەنجامی گرت.

لە ھەڵمەتی موشەک و خۆفڕەکانی هێزی وشکانیی سپای پاسداران دا، مۆڵگەی نوێی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق هەم لە سەرسنوور و هەم لە قوڵایی ٨٠ کیلۆمەتریی خاکی عێراق کرایە ئامانج.

سەرپەیڤ