ڕەئیسی: بوونی توانای جۆراوجۆر، هاوکاری لەگەڵ ئێران بۆ گەلان سوودمەند دەکات
سەرڕۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی له دیدارێکدا له گه ڵ شاندی باڵای ڤەنزوئێلا ڕایگەیاند که، توانایی جۆراوجۆر و بەرڕفراوانی ئابووری، زانستی و وزه، هاوکاریی دوو قۆڵی و چەند قۆڵی له گەڵ ئێران بۆ گەلانی دیکە سوودمەند دەکات.
بەگوێرەی بنکەی زانیاری سەرۆکایەتی کۆماری؛ «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەگەڵ جێگری سەرۆک کۆمار و وەزیری زانست، وەزیری گواستنەوە و وەزیری کشتوکاڵ و زەوی و زاری ڤەنزوئێلا لە تاران کۆبووەوەو لە ڕەوتی ڕوو لە پەرەی پەیوەندییەکانی تازران و کاراکاس لە ھەموو بوارەکان بە تایبەت بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی لێژنەی ھاوبەشی ئابووری ھەردووک وڵاتەکە خۆشحاڵیی دەربڕی.
ڕەیسی وێڕای بە بەرز نرخاندنی بەرخۆدانی نەتەوەی ڤەنزوئێلا لە بەرامبەر پاوانخوازیی سیستەمی کۆلۆنیالیزم، وتی: ئەمریکییەکان پێیان وابوو دەتوانن بە هەڕەشە و گەمارۆ گەلان ڕابگرن، بەڵام ڕاوەستانی گەلانی سەربەخۆ ناچاری کردن پاشگەز ببنەوەو جارێکی دیکە ئەوەی سەلماند کە خۆڕاگری و هاوکاری تاکە ڕێگەیە بۆ بەرنگار بوونەوەی پاوانخوازییەکانی ڕۆژئاوا.
هەروەها «ڕامۆن بلاسکێز» وەزیری گواستنەوەی ڤەنزوئێلاش ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابووری لە نێوان ئێران و ڤەنزوئێلا دوای نسکۆیەکی ھەشت ساڵان پێشکەش کرد.
«بلاسکێز» ئەنجامی دانوستانەکانی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی تاران و کاراکاس بە گرنگ زانی و پێشوازی لە بەهێزبوونی هاوکاریی زانستی-پەروەردەیی نێوان ئێران و ڤەنزوئێلا کرد.