تشرینی دووه‌م 17, 2022 02:50 Asia/Tehran
  • ئەمریکا شەش کەسایەتیی ڕاستەکیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی بایکۆت کرد

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا شەش کەسایەتی ڕاستەکیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێویاندا بەرپرسی ئەم میدیایەی خستە لیستی بایکۆتەکانیەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەوەیی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، لە درێژەی ھەڵوێستی دووفاقانەی واشێنگتۆن ، واتە دیپلۆماسیی تێکەڵ بە گوشار و گەمارۆ، ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی خۆجێیی ڕایگەیاند کە سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و چەند پەیامنێری ئەم میدیایەی بایکۆت کردووە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕاشیگەیاندووە کە «پەیمان جبللی»، «موحسین بەرمەھانی»، «ئەحمەد نەورۆزی»، «یوسف پوورئەنوەری»، «"ئامینەسادات زەبیح پوور» و «عەلی ڕیزوانی»ی خستووەتە لیستی سزاکانیەوە.

ئەم دامەزراوە ئەمریکییە بە ئاماژەدان بە نائارامییەکانی ئەم دواییەی ئێران، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕادیۆو تەلەفزیۆن و کۆمپانیاکانی سەر بەم دامەزراوەیە کە لە ساڵی ٢٠١٣دا سزایان بەسەردا سەپێندرا، وەک میدیایەک ھەڵس و کەوت ناکەن.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو بووەتەوە کە «پەیمان جبللی» سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم دواییانەدا لە وەڵامی بایکۆتکردنی کەناڵی ئینگلیسی زمانی پرێس تی ڤی وتی: پرێس تیڤی سەرەڕای ڕکابەرە ھێزمەندەکانی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا لە سەر چالاکییەکانی بەردەوامەو سەرباری بوونی بایکۆت و بەرتەسکی ، ھێشتاش دەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگاتە گوێی خەڵکانی جیهان.

سەرپەیڤ