تشرینی دووه‌م 17, 2022 14:30 Asia/Tehran
  • هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بەرگریکارانی ئاسایشت لە ئەسفەهان؛ دوو شەهیدو ھەشت برینداری لێ کەوتەوە

هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر بەرگریکارانی ئاسایشت لە پارێزگای ئەسفەهانی ناوەڕاستی ئێران بووە هۆی شەهیدبوونی دوو ئەندامی ھێزەکانی ئاسایشت و برینداربوونی ھەشت کەسی دیکە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە دوو ماتۆڕسواری چەکدار هێرشیان کردە سەر ناوچەی «خانە» لە ئەسفەهان و تەقەیان لە بەرگریکارانی ئاسایشت کرد.

دوابەدوای بانگەوازی میدیاکانی ئۆپۆزسیۆن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ ئەنجامدانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایانە، خەڵک بە پرژوبڵاوی لە هەندێک ناوچەی پارێزگای ئیسفەهان کۆبوونەوە و لەکاتی وتنەوەی دروشمی دژە نۆرماتیڤ هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکان.

لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوانەدا، ماتۆڕێک بە دوو کەسەوە لە ناوچەی «خانە»ی ئەسفەهان تەقەیان لە بەرگریکارانی ئەمنی کرد.

شاری «ئیزە» لە پارێزگای خوزستان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێرانیش ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە هێرشێکی تیرۆریستی بە خۆیەوە بینی کە لەو هێرشە تیرۆریستییەدا پێنج  کەس لەوانە منداڵێکی  تۆ ساڵان  شەھیدو دە کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرپەیڤ