تشرینی دووه‌م 18, 2022 14:53 Asia/Tehran
  • نەزیری ئەسڵ: ئامانجە سیاسییەکانی بڕیارنامەی دژە ئێرانیی ئەنجومەنی بڕیاردەران بەدی نایەت

«موحسین نەزیری ئەسڵ» باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا، بڕیارنامەی دژە ئێرانیی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ڕەتکردەوە و وتی: ئامانجە سیاسییەکانی دامەزرێنەرانی ئەم بڕیارنامە دژە ئێرانیە بەدی نایەت.

ئەو بڕیارنامەیەی کە ئەمریکاو ترۆئیکای ئەوروپی دژ بە ئێران پێشنیاری کردبوو، ڕۆژی پێنج شەممە  بە ٢٦ دەنگی بەڵێ و ٢ دەنگی نەخێری ڕووسیا و چین و ٣ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا.

ئەمە سێیەمین بڕیارنامەی دژە ئێرانیە کە پاش ئەوەی بەرجام چووە واری جێبەجێ کردنەوە، لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمییەوە لەژێر گوشاری ڕژێمی زایۆنیستی دەرچووە.

لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ و ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، بڕیارنامەیەکی هاوشێوە پێشنیارکراو لەلایەن سێ وڵاتی ئەوروپیەوە پەسەندکرا کە ئەندامی بەرجامن و لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانییان لێدەکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«موحسین نەزیری»باڵوێزونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا، وتی : لایەنگرانی ڕەشنووسی بڕیارنامەی دژە ئێران، زانیاریی ساختە و بانگەشەی بێ بنەمایان کردووەتە پاساوی خۆیان بۆ ھەنگاوە نابنیاتنەرەکەیان لە ئەنجومەنی بڕیاردەران و هەوڵیان داوە ئەم کۆبوونەوەیە وەک ئامرازێک بۆ بەدواداچوونی ئامانجە سیاسییە بەرتەسکەکانیان و لە دەرەوەی بازنەی ئەرکەک و دەستەڵاتی ئاژانسەکە بەکاری بھێنن.

«نەزیری» وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو بڕیارنامە ناھاوتەریبەی کە لە لایەن سێ وڵاتەکەی ئەورووپاو ئەمریکاوە بۆ پەسەند کران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەران دا پێشنیار کرا بوو وەک ھەنگاوێکی سیاسی و نابنیاتنەروھەڵە بە توندی ئیدانە دەکات و بە ڕەت کراوەی دەرانێ، وتیشی: ئەم بڕیارنامەیە بە تەمایە کە ئێران لەگەڵ ئاژانس دا پەیوەندی و ھاوکاریشی ھەبێت.

ناوبراو وتیشی: بە سەرنجدانی درێژەی هاوکاریی بەرفراوانی ئێران و ئاژانس، بانگهێشت کردنی ئێران بۆ هاوکاری لەگەڵ ئاژانس ، ئەویش بە زەخت و تەوژمی ئەنجوومەنی بڕیاردەران و داسەپاندنی گوشار لە ڕێگای پەسەند کردنی بڕیارنامەیەک، پاسا ھەڵنەگرو بێ واتایە.

«نەزیری» لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش دا کە کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا بە نیازپاکییەوە هاوکاری و ھەوڵی بنیاتنەرانەی لەگەڵ دەزگاکەدا ھەبووە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک ناڕوونی سەبارەت بەو کێشانەی ماوەتەوە، وتیشی: چاوەڕوانیی ئێمە لە ئاژانس ئەوەیە کە بە ھەڵوێستێکی سەربەخۆ، بێ لایەن و پیشەیی و، بە بێ شوێن وەرگرتن لە ئامانجگەلی سیاسیی بڕێک لە وڵاتان، ھەوڵی چارەسەر کردنی ئەو ناڕوونیانە بدات کە بە قسەی خودی ئاژانس ھێندەش جێگای نیگەرانیش نین.

سەرپەیڤ