تشرینی دووه‌م 19, 2022 15:12 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی ئێران بۆ حکومەت و گەلی عێراق دوای کوژران و برینداربوونی چەند کەسێک لە ڕووداوی تەقینەوەی گاز لە سلێمانی

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کوژران و بریندار بوونی دەیان کەسی لە ڕووداوی تەقینەوەی گاز لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق کرد لە دەوڵەت و گەلی ئەم وڵاتە سەرەخۆشیی کرد.

لەئەنجامی تەقینەوەیەکی کوشندە لە ناوچەی کازیوە لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق تا ئێستا دە یان قوربانی و برینداری لێ کەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی ھێندێک لە سەرچاوە عێراقییەکان،ئەم ڕووداوە لەئەنجامی تەقینەوەی گاز ڕووی داوە و بووەتە هۆی وێران بوونی بەتەواویی ئەو بینایەی کە تەقینەوەکەی تێدا ڕووی داوە و زیانی بە هەندێک باڵەخانەی گردوپەڕی گەیاندووە.

هەروەها ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی هەرێمی کوردستانی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە، بەپێی بەدواداچوونەکان ئەم ڕووداوە بەهۆی تەقینەوەی تانکەری غازی پەیوەست بە سیستەمی گەرمکەرەوە ڕووی داوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ناسر کەنعانی»، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ (شەممە) دوای ڕووداوی تەقینەوەی گاز لە شاری سلێمانی، کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس لەم ڕووداوەدا، بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک وێڕای سەرەخۆشی کردن لە دەوڵەت و گەلی عێراق بە تایبەت خەڵک و بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ بنەماڵە کۆست کەوتووەکاندا ھاودەردی دەربڕی و بۆ کۆچکردووانیش داوای ڕەحمەتی بەربڵاوی ئیلاھی و ھەروەھا بۆ بریندارانی کارەساتەکەش داوای چاک بوونەوەی خێرای کرد.

 

 

سەرپەیڤ