ئەمڕۆ شەممە بەسیجییەکان لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیدار دەکەن
بە بۆنەی حەوتەی بەسیجەوە، کۆمەڵێک لە بەسیجییەکانی سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیدار دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی،بە بۆنەی حەوتەی بەسیجەوە، کۆمەڵێک زۆر لە بەسیجییەکانی سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی بە ئامادە بوون لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی (رە) لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیدار دەکەن.
بێجگە لەمە پێنج ملوێن بەسیجییەکانی سەرتاسەری وڵاتیش بە شێوەی پەیوەندیی ڕاستەوخۆو ئۆنلاین بەشداریی ئەم بەرنامەیە دەکەن.
ئەم بەرنامەیە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و زیندوو لە میدیای KHAMENEI.IR و یان کەناڵەکانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو دەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ ساڵگەڕی پێکھاتنی بەسیجی موستەزعەفانە بە فەرمانی حەزرەتی ئیمام خومەینی (ڕە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و بڕینی دەستی ئیستکباری جیهانی لە بەرژەوەندییەکانی ئێران، پیلان و فیتنەی دوژمنان لەدژی ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرەی سەند.لە وەها بارودۆخێکدا ئیمام خومەینی (ڕە) لە ٢٦ی نۆڤەمبەری ١٩٧٩ «پێنجەمی سەرماوەزی ١٣٥٨»ی کۆچیی ھەتاوی فەرمانی پێکهێنانی ڕێکخراوی بەسیجی موستەزعەفانی دەرکرد.
گەنجانی ئێرانیش هەر کە فەرمانەکەی ئیمام خومەینی (رە)یان بیست، بە شێوەی خۆڕسک بەرەو بەرەکانی شەڕی داسەپاوی عێراق بەسەر ئێراندا وەڕێ کەوتن و لە ماوەی هەشت ساڵی بەرگریی پیرۆزدا، بە پێشکەش کردنی گیانی خۆیان شۆڕشی تازەپێگەییشتووی ئیسلامییان پاراست.