ئامادەیی ڕاگەیاندنی ئێران بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی نەوت و غازی عێراق
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەندازیاری و گەشەپێدانی غازی ئێران ئامادەیی ئێرانی بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی نەوت و غازی عێراق ڕاگەیاند.
«ڕەزا نەوشادی» بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەندازیاری و گەشەپێدانی غازی ئێران لە کۆنفرانسی پەرەپێدانی بازرگانیی ئێران و عێراق ڕایگەیاند؛ لە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی دراوسێ جگە لە پەیوەندییە بازرگانییەکان، پشت بەستن بە پەیوەندییە کولتووری و سۆزدارییەکانیش هەمیشە ڕێگاچارە بووەو ھاوتەریبیی ھەرچی زیاتری دوو وڵاتی ئێران و عێراق زیاتر لەگەڵ یەکتردا دەبێتە هۆی تێکشکانی پیلانی تەماحکاران بۆ سنووردارکردنی ئەم پەیوەندییە مێژووییە ڕەگداکوتاوانە.
کۆنفرانسێکی یەک ڕۆژەی پەرەپێدانی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگ و دەرفەتی پەیوەندییە ئابوورییەکانی دوو وڵات و بە ئامادەبوونی ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری ژووری بازرگانیی بەغدا،کۆمەڵێک لەبەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە،نوێنەرانی ژمارەیەک کۆمپانیای پترۆشیمی وکۆمەڵگە پیشەسازی و ئابوورییەکانی دیکەی وڵات بەڕێوە چوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای ئەندازیاری و گەشەپێدانی غاز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەندازیاری و گەشەپێدانی غازی ئێران بە ڕیگەیاندنی ئەمەی کە ئێران خاوەنی گەورەترین تۆڕی غازە لە جیهاندا، وتیشی:
سەرمایەنانەوە گەورەکەی کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێران لە کاتی پەرەپێدانی شەشەمین بۆریی غازی سەرتاسەری لە عەسەلویە بۆ بنکەکانی هەناردەکردن لە «نەفت شار» و «شەلەمچە» سەلماندی کە ئێران سوورە لە سەرفراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتی دراوسێ.
«نۆشادی» لە ئێستادا بوونی ئەو ژمارە کۆمپانیا بەتوانایانەی ئێران لە پیشەسازیی نەوت و غازی عێراقدا بە ناتەواو وەسف کرد و وتی: هەروەک چۆن لە بواری دروستکردنی وێستگەی کارەبا و نەخۆشخانەکانی عێراقدا سەرکەوتنی باشمان بەدەستهێناوە، پێشبینیش دەکرێت کە پێشهاتی هاوشێوە ڕووبدات لە بواری نەوت و گازیشدا.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەندازیاری و گەشەپێدانی غازی ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە: پیشەسازیی نەوت بەتەنها دەتوانێت قەبارەی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق بۆ دوو هێندەی بڕی ئێستا زیاد بکات.