تشرینی دووه‌م 30, 2022 07:10 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ سودانی: بەرنگاری دوژمنانی پێشکەوتنی عێراق ببنەوە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە پێشکەوتنی ئەم وڵاتە کۆمەڵێک دوژمنیشی ھەیە، وتی: دەبێ بە پشتبەستن بە خەڵک و ھێزی ئامانجداروگەنج کە لە بەرنگاربوونەوەی مەترسیی گەورەو کوشندەی داعش تاقی کراونەتەوە، لە بەرامبەر خواستی دوژمن خۆڕاگرانە بوەستن.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی لە دیداری «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندەکەی ھاوڕێی، ئەم وڵاتەی بە باڵاترین وڵاتی عەرەبیی ناوچەکە زانی لە ڕووی سامانی سروشتتەوە وتیشی: بە داخەوە سەرباری ھەبوونی وەھا پێشینەیەک، عێراق ھێشتا  نەیتوانیوە پێگەی بەرز و ڕاستەقینەی خۆی دەست کەوێت و هیوای ئەوە دەکرێت کە  بە بوونی ئێوە عێراق پێشکەوتن و پێگەی ڕاستەقینەی خۆی بەدەست بهێنێت.

ڕابەری مەزنی شۆڕش جەختی لەوەش کردەوە: پێشکەوتنی عێراق و گەییشتن بە پێگەی بەرز و ڕاستەقینەی خۆی لە بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامیدایە.

بەڕێزی یەکگرتوویی و یەکڕیزیی گروپەکانی ناوخۆی عێراقی بە یەکێک لە پێداویستییە سەرەکییەکانی ئەم وڵاتە بۆ گەیشتن بە پێگەی ڕاستەقینەی خۆی زانی و وتیشی:مەرجێکی دیکە بۆ ئەم پێشکەوتنە زۆرترین سوودوەرگرتنە لە هێزی گەنج و پاڵنەری عێراق.

«حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی» هەروەها ئاماژەی بە قسەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە بەپێی دەستوور ڕێگە نادەین هیچ لایەنێک خاکی عێراق بەکاربهێنێت بۆ تێکدانی ئاسایشی ئێران و وتی: بەداخەوە ئەمە ئێستا لە هەندێک ناوچەی عێراق ڕوودەدات، و تاکە چارەسەر ئەمەیە کە  حکومەتی ناوەندیی عێراق دەسەڵاتی خۆی بۆ ئەو ناوچانەش درێژ کاتەوە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە: بێگومان تێڕوانینی ئێمە بۆ ئاسایشی عێراق ئەوەیە کە ئەگەر هەر لایەنێک بە نیازی تێکدانی ئاسایشی عێراق بێت، ئێمەش لە بەرانبەری دا بۆ پاراستنی سینگمان دەکەین بە قەڵغان.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ،ئاسایشی عێراق ئاسایشی ئێرانە، هەروەک چۆن ئاسایشی ئێران کاریگەری لەسەر ئاسایشی عێراق دادەنێت، ئاماژەی بە وتووێژەکانی ئەمڕۆی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تارانیش کرد و وتی: لە قۆناغەکانی پێشوودا دانوستاندن و لێکتێگەییشتنی باش ئەنجامدرا، بەڵام نەگەیشتە قۆناغی کردار، بۆیە دەبێت بەرەو کردار و پراکتیک هەنگاو بنێین سەبارەت بە هەموو لێکتێگەییشتنەکان، بەتایبەتی لە بواری هاوکاریی ئابووری و ئاڵوگۆڕی کاڵا و پەیوەندیی شەمەندەفەرییەوە.

سەرپەیڤ