تشرینی دووه‌م 30, 2022 12:51 Asia/Tehran
  • ئازادکرانی هەزار و ١٥٦ زیندانی بە پێی فەرمانی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران

بە پێی فەرمانی تایبەتی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بۆ هاوکاریکردنی ئەو زیندانیانەی کە مەرجی سودمەندبوون لە سەرەتیی یاسایییان هەیە، هەزار و ١٥٦ زیندانی لە بەندیخانە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە ئازاد کران.

فەرمانەکەی ڕۆژی شەممەی حوججەتولئیسلام وەلموسلیمین «غوڵامحسێن موحسینی ئیژەیی»، سەرۆکی  دەزگای دادی ئێران، دوابەدوای سەرکەوتنی ورووژێنەرو یاریی خیرەتمەندانەی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران بەرامبەر «وێڵز»و گەشەو دڵخۆشبوونی خەڵک لە سەرتاسەری وڵات، ڕوو لە دەسەڵاتداران و ناوەندەکانی دادی سەرانسەری ئێران دەرکرا.

لە فەرمانەکەی سەرۆکی  دەزگای دادی ئێران ڕوو لە دەسەڵاتداران و ناوەندەکانی دادی سەرانسەری وڵات ھاتووە: لە بارەی ئەو زیندانیانەی کە مەرجی سودمەندبوون لە سەرەتیی یاسایییان هەیە، ئەوپەڕی ھاریکاریی بکرێت و لە یەکەم دەرفەت دا بەستێن بۆ ئازادکران و گەڕانەوەیان بۆ باوەشی بنەماڵەکانیان خۆش بکرێت.

لە فەرمانی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران دا جەخت لەوە کراوەتەوە کە، ئاشکرایە ئەو کەسانەی کە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا تاوانیان ئەنجامداوە و پارێزەرانی ئاسایشتی خەڵکیان شەهید و بریندار کردووە، ئاگریان لە سامانی گشتی بەرداوە و قورئانیان سووتاندووە، لێخۆشبوونیان بۆ نییەو هۆکارە سەرەکییەکانی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە ھیچ سەرەتی و ھاریکارییەک نایانگرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران دوای ئەم فەرمانە تایبەتە، دەسەڵاتدارانی دادی پارێزگاکانی ئێران ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆکی دەزگای داد داناوە و ژمارەیەک لە بەندکراوانی زیندانەکانی وڵاتیان کە مەرجی پێویستیان ھەبوو، یان ئازاد کردووەو یان ئاسانکاری و هاریکاریی یاسایییان بۆ ڕەچاو کراوە.

لەنێو ئەو کەسانەی کە بە پشت بەستن بە فەرمانی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران یارمەتیی یاسایییان پێدراوە، کەسانێکیش هەن کە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی وڵاتدا دەستبەسەر کراون و مەرجی یاسایی دەیانگرێتەوە.

سەرپەیڤ