ڕەئیسی: با دوژمن بزانێت لە دڵی خەڵکدا ھیچ جێگایەکی نەبووەو ناشیبێت
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد: ئەمریکییەکان دەبێ بزانن که له دڵی خەڵکدا ھیچ جێگایەکیان نەبووەو ناشیانبێت، چونکه که کلتووری فیداکاری و خۆڕاگری له نێو ئێرانییەکاندا ڕەگی داکوتاوە.
«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە کۆبوونەوەی خەڵکی پارێزگای کوردستان لە تەلاری ئازادیی سنە وتی: لە کوردستان دا شاهیدی خۆڕاگری و خەباتی گەلین، لە بەرامبەر تاقمە دژەشۆڕشەکان و نەیاراندا جەماوەری ئەم پارێزگایە نموونەی خۆڕاگری و کۆڵنەدان بوون،چونکو ھەرلە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشەوە ھەتا ئێستا گروپە دژە شۆڕشەکان خەیاڵ خاوی زۆریان لە مێشکدا بوو کەچی خەڵک توشی ھیوابڕاوییان کردن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «ڕەئیسی» وتیشی: لە چەند مانگی ڕابردوودا لە کارگەی خیانەتەکانی دوژمنان دا لێکدانەوەی ھەڵەی دیکە تۆمار کرا.
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها وتیشی: سوننەو شیعه ساڵانێکی زۆره له کوردستان پێکەوه ژیاون و ڕێگا ڕمبازێن بە دوژمنان ناوەن.
ڕەئیسی ڕایگەیاند:ئەو ورەی لەخۆبردویی و فیداکارییەی کە لە نێو هێزەکانی پۆلیس و لەشکریان و خەڵکی ئەم مەڵبەندەدا هەیە، ڕێگەی لە پیلانگێڕانی دوژمنان گرتووە.
سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش کرد: بەرەی نوێی کوردستان هاوشێوەی باوک و دایکیان دوژمن نائومێد دەکەن و هەنگاوی گەورە لە ئاراستەی گەشەپێدان و پێشکەوتنی ئەم مەڵبەندە هەڵدەگرن.
خستنەگەڕی سیستەمی گواستنەوەی ئاوی «بەنداوی ئازاد» بۆ پاڵاوگەی سنە، دیدار لەگەڵ خەڵک و کۆبوونەوە لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی و زانایان و بلیمەتانی ئەم پارێزگایە، لە گرینگترین بەرنامەکانی گەشتە یەک ڕۆژەکەی سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگای کوردستان دێنە ئەژمار.