کانونی یه‌که‌م 04, 2022 10:36 Asia/Tehran
  • جەختی ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێران لەسەر وریابوون لە بەرامبەر پڕوپاگەندە و ئاژاوەگێڕانی دوژمن

ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێران لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا جەختیان لە پێویستیی وریابوونی زیاتری گەلی ئێران لە بەرامبەر هەواڵ و درۆی بێ بنەمای دوژمنان بە ئامانجی دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان بەرپرسانی وڵات و تێکدانی بیروڕای گشتی کردەوە.

لە کۆتایی مانگی سپتەمبەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران سەرھەڵدانی ئاژاوەیان بە خۆیانەوە بینی و هەر لە یەکەم ڕۆژدا ڕۆڵی هەندێک میدیای نەریتی و مۆدێرن لە پەرە پێ دانی ئەو ئاژاوەگێڕانەدا ئاشکرا بوو.

بی بی سی فارسی و ئێران ئینتەرنەشناڵ دوو میدیای فارسی زمانن کە بنکەکانیان لە لەندەنە و ڕۆڵێکی بەرچاویان لە گۆڕینی ناڕەزایەتییەکان بۆ ئاژاوەگێڕی لە ئێران و توندکردنەوەی ئاژاوەکاندا هەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکار، «محەمەد باقر قالیباف» سەرۆکی دەسەڵاتی یاسادانان و حوججەتولئیسلام وەلموسلیمین «غوڵامحسێن موحسینیی ئیژەیی» سەرۆکی دەزگای دادی ئێران، لەم دانیشتنە هاوبەشەدا ساختەکاری و ھەواڵی درۆینەو بێ بەڵگەوبنەمایان بەبەشێک لە ئۆپەراسیۆنە دەروونییەکانی دوژمن زانی و لە چوارچێوەی چالاکیی ئاژاوەنانەوەی ئەم دواییەدا لێکیان دایەوە.

ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێران جەختیان لەوەش کردەوە کە، سەرچاوە خاوەن شیاومەندەکانی ئێران، بایەخی ئەم جۆرە هەواڵە بێ بنەماگەلەیان ڕەتکردووەتەوەو کۆمەڵگەی وریاو بەرچاوڕوونی ئێرانی ئیسلامیش نیشانی داوە کە ناکەونە ژێر کاریگەریی ئەم جۆرە هەواڵە ساختەکراوانەوە کە دیارە ئامانجیان قۆستنەوەی دەرفەت و تێکدانی سەقامگیریی کۆمەڵگایە.

سەرپەیڤ