کانونی یه‌که‌م 04, 2022 14:20 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی هەناردەی کەلوپەل بۆ عێراق لە گومرگی چەزابەوە

چاودێری گومرگی پارێزگای خوزستان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند: لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا (1401 ھەتاوی) 318 هەزار و 102 تۆن کەلوپەل بە بەهای 81 ملیۆن و 177 هەزار دۆلار هەناردەی عێراق کراوە.

«بهروز قەرەبەیگی» چاودێری گومرگی خوزستان ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیرنا وتیشی: سەوزە و میوە، کەرەستەی بیناسازی، ئاوژی، بەرھەمی کشتوکاڵ، کەلوپەلی نێوماڵ و بەرھەمی کانزایی لە گرنگترینی ئەو کەلوپەلانە بوون کە لە سنووری چەزابەو گومرگەوە هەناردەی عێراق کراون.

بە گوتەی قەرەبەیگی، لە حەوت مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردوودا، قەبارەی کاڵای هەناردەکراو بۆ عێراق لە گومرگی چەزابە 218 هەزار و 724 تۆن بووە بە بەهای 58 هەزار و 639 هەزار دۆلار.

قەرەبەیگی کەمبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و نەمانی بەشێک لە بەرتەسکییەکانی هەناردەکردنی لە زیادکردنی قەبارەی کاڵای هەناردەکراو بۆ عێراق لە لە ڕێگای چەزابەوە بە کاریگەر زانی و هیواداریی دەربڕی کە لە مانگەکانی دیکەی ئەمساڵدا، هەناردەکردنی کاڵا بۆ عێراق لە چەزابە ڕەوتێکی ڕوو لە پەرەی ھەبووە.

ھەتا پێش پەتای کۆرۆنا بڕی ئەو کەلوپەلانەی لە گومرگی چەزابەوە هەناردەی عێراق دەکرا، گەیشتبووە 350 ملیۆن دۆلار.

سەرپەیڤ