دۆزینەوەی کێڵگەیەکی نوێی نەوتی لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران
بەڕێوەبەری گەڕان لە کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران، دۆزرانەوەی سەرچاوەی نەوتی نوێ لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتی ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، «مەهدی فەکوور» بەڕێوەبەری گەڕان لە کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران، ڕایگەیاند: سەرچاوەی نوێی نەوت لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات دۆزراوەتەوە، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا وردەکارییەکانی لەلایەن وەزیری نەوتەوە ڕادەگەیەنرێت. «فەکور»وتیشی:بلۆکێکی گەڕانی دەریاییش لەلایەن شارەزایانی ئێرانی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دیزاین کراوە و قەبارەی یەدەگی غاز لەم بلۆکەدا زیاتر لە ٣٠ ترلیۆنی سێجایە.
بەڕێوەبەری گەڕان لە کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران هەروەها وتی: بۆ یەکەمجار ئێران دەستی بە شێوازی موگناتیسیی ئاسمانی ڕاگەییشتووە کە تا قوڵایی 7 هەزار مەتر لە ژێر زەوی بۆ دۆزینەوەی کێڵگەکانی هایدرۆکاربۆن بەکاردەهێنرێت.
«فەکوور» ئاماژەی بەوەشکرد: دیزاینی ئەم فڕۆکە تایبەتیە لەلایەن زانایانی ئێرانییەوە ئەنجام دراوەو لەئێستادا ئەم فڕۆکەیە خەریکی کۆکردنەوەی زانیارییەو بڕیارە یەک لەسەر دەی ڕووبەری وڵات بەم فڕۆکەیە بپێورێت.
بەڕێوەبەری گەڕان لە کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران وتیشی: کەم کەس لە جیهاندا توانای فڕین بە فڕۆکەی لەو جۆرەیان هەیە، کە دەبێت لە بەرزایی خوار (600 مەتر لە سەر زەوی) و لە ژێر بارودۆخی تایبەتدا گەشتی پێ بکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەم تەکنۆلۆژیایە لەلایەن گەنجێکی ئێرانیی تەمەن ٣٠ ساڵانەوە کە لە ئێران مەشق و ڕاهێنانی پێ کراوە، جێبەجێ دەکرێت.