کانونی یه‌که‌م 07, 2022 17:07 Asia/Tehran
  • ڕاگیرانی پەخشی کەناڵی تەلەفزیۆنیی پرێس تی ڤی لە مانگی دەستکردی یوتێڵساتەوە بە بیانووی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا

کۆمپانیای سەتەلایتی فەرەنسی یوتێڵسات دوای چەند حەوتەیەک لە سەپێندرانی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دژی کەناڵی هەواڵیی پرێس تی ڤی بە زمانی ئینگلیزی، پەخشەکەی ڕاگرت.

یەکیەتیی ئەورووپا لەم دواییانەدا بە بیانووی پشتیوانی لە دیموکراسی لەگەڵ کەسایەتی و ڕێکخراوە ئێرانییەکان گەمارۆی پرێس تیڤیی سەپاندووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، کەناڵی هەواڵی ئینگلیزی زمانی پرێس تی ڤی لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا گەلێک جار بە بیانووی بێ ناوەڕۆک لە لایەن ئەو کۆمپانیاگەلەی کە خزمەتگوزاریی مانگی دەستکرد پێشکەش دەکەن ،گوشاری خراوەتە سەر.

ئەم کارەی کۆمپانیای یۆتێلسات دژی ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و ئازادیی میدیایە.

لە هەمان کاتدا، حەوتەی ڕابردوو، ئەمریکا سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران و بەشێک لە جێگرەکانیشی لە نێویاندا جێگری بەشی دەرەوەی سنووری خستە لیستی بایکۆتەکانی خۆیەوە.

سەرپەیڤ