کانونی یه‌که‌م 08, 2022 13:43 Asia/Tehran
  • پێشوازیی ئێران لە هێزمەندبوونی سەروەریی عێراق لە سنوورە هاوبەشەکان دا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: لە سای پەیوەندیی دۆستانەو برایانەی نێوان هەردوو نەتەوەو حکومەتەکانی ئێران و عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات فراوانتر دەبێت.

«ناسر کەنانی»، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس لە نەجەف پیرۆز، ڕوونی کردەوە کە سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران لە سەر بانگهێشتی سەرۆک کۆماری ئێران دەرفەتێکی باشە بۆ قووڵکردنەوەو فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: لە میانەی ئەو گەشتەدا بڕیار درا کە ئێران و عێراق بیروڕا لەبارەی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی دوو وڵات و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بگۆڕنەوە.

«کەنعانی» هەروەها لەبارەی کێشە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند، بە خۆشییەوە لەگەڵ دانوستانە باشەکانی نێوان ئێران و عێراق لە ئاستی تایبەتی و پسپۆڕی دا، حکومەتی عێراق بڕیاری داوە سەروەریی خۆی لەسەر سنوورە هاوبەشەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر داخوازیی ئێران بچەسپێنێت .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، مۆڵ درانی هێزەکانی عێراق لەسەر سنووری هاوبەش لەگەڵ ئێران لە هەرێمی کوردستان هەواڵێکی خۆشە، هیوادارین بە تەواوبوونی ئەم مۆڵ درانە ئاسایشی سنوورەکانی هەردوو وڵات بەهێزتر ببێت.

کەنعانی هیواداریی دەربڕی کە بە جێگیرکردنی هێزە عێراقییەکان لەسەر سنوورە هاوبەشەکان، ڕێگری لە چالاکیی ئەو گروپە تیرۆریستییە جوداخوازانەش بکرێت کە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ نائەمنیکردنی سنوورە هاوبەشەکان بەکاردەهێنن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھەروەھا وتیشی: ئامادەبوونی زۆری کەسایەتییە عێراقییەکان لە مەراسیمی چلەی شەهیدانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مەزارگەی پیرۆزی شاچراغ (ع) لە نەجەف، دەربڕی قووڵایی پەیوەندییەکان و بوونی ھەردووک وڵاتەکە لە بەرەیەکی ھاوبەش دایە.

لە مەراسیمی چلەی شەهیدانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مەزارگەی پیرۆزی شاچراغ (ع)ی شیرازبەئامادەبوونی کەسایەتییە سیاسی و ئایینییە گرنگەکانی عێراق و ئێران و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە شاری نەجەف پیرۆزی عێراق بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ