کانونی یه‌که‌م 09, 2022 15:08 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرامبەر بە کردەوەی یۆتێڵسات لە مەڕ ڕاگرتنی پەخشی پرێس تی ڤی

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لە کاتێکدا ئەوروپا میوانداری چەندین کەناڵی پەرەپێدانی توندوتیژی و تیرۆری دژی ئێرانە، کەچی مانگی دەستکردی یوتێڵسات، لەبەر سزاکانی یەکێتی ئەوروپا پرێس تیڤی لە لیستەکەی سڕیوەتەوە.

«ناسر کەنعانی چافی»، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسی: ھەنگاوی تازەی دژی کەناڵی پرێس تی ڤی ڕووخساری ڕاستەقینەی بانگەشەکارانی درۆینەی ئازادیی ڕادەربڕین و گواستنەوەی ئازادی زانیارییەکان ئاشکرا دەکات.

کۆمپانیای سەتەلایتی فەرەنسی یوتێڵسات چەند حەوتەیەک دوای سەپێندرانی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بەسەر کەناڵی هەواڵدەریی ئینگلیزی زمانی پرێس تی ڤی ،پەخشی ئەم کەناڵەی ڕاگرت.

یەکیەتیی ئەورووپا لەم دواییانەدا بە بیانووی پشتیوانی لە دیموکراسی کەناڵی ئینگلیزی زمانی پرێس تی ڤیی ھاوڕێ لەگەڵ کەسایەتی و ڕێکخراوە ئێرانییەکان بایکۆت کردووە.

کەناڵی ئینگلیزی زمانی پرێس تی ڤی لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا ساڵانی ڕابردوودا گەلێک جار بە بیانووی بێ ناوەڕۆک لە لایەن ئەو کۆمپانیاگەلەی کە خزمەتگوزاریی مانگی دەستکرد پێشکەش دەکەن ،گوشاری خراوەتە سەر.

سەرپەیڤ