کانونی یه‌که‌م 10, 2022 20:30 Asia/Tehran
  • بوونی ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان جگە لە شەڕ و خوێنڕشتن و شکست هیچی تری بۆ مسۆگەر نەکردن

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد: بوونی ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان جگە لە شەڕ و خوێنڕشتن و شکست هیچی تری بۆ مسۆگەر نەکردن.

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆمار بە دەربڕینی ئەمەی کە، شکستە یەک لە دوای یەکەکانی دوژمنان دەگەڕێتەوە بۆ نەناسینی کۆمەڵگاکان،وتیشی: بوونی ٢٠ ساڵەی ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان جگە لە شەڕ و خوێنڕشتن و شکست هیچی تری بۆ مسۆگەر نەکردن. ، چونکە بە پێچەوانەی بانگەشەکانیان ئاگایان لە ڕاستی و پێداویستی و مەرجەکانی ئەم هەرێمە نەبوو.

بەگوێرەی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ (شەممە) لە کۆنفرانسی هەنگاوی دووھەمی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ڕۆشنبیری بە ئاراستەی گۆڕان دا، کە بەبۆنەی 38 ساڵەی دامەزراندنی ئەم ئەنجومەنە بەڕێوەچوو، وتی: بۆ هەڵسەنگاندنی پراکتیکی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ڕۆشنبیری پێویستە بگەڕێینەوە بۆ لێدوانەکانی ئیمام خومەینی (رە) سەبارەت بە ئامانجەکانی پێکهێنانی ئەم ئەنجومەنەو هەروەها لێدوان و چاوەڕوانییەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەم ئەنجومەنە کە وەکو چرایەکن بۆ ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ڕۆشنبیری و زانستوەران و کولتوور لە ئاراستەی گۆڕانکاریدا.

سەرۆک کۆمار ڕوونیشی کردەوە: وشەکانی "ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ڕۆشنبیری" ھێندێک مەرجی هەیە بۆ ئامادەبووان ھەڵسوڕاوانی زانست و ڕۆشنبیری و بەرپرسی پاراستن و بەرەوپێشبردنی کلتووری شۆڕشی ئیسلامی.

ڕەئیسی ئاماژەی بەوەش کرد کە: لە دونیای ئەمڕۆی پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاریییەکاندا، ناتوانرێت کۆمەڵگا سنووردار بکرێت، بەڵکو دەبێ بە ڕێنمایی ڕۆشنبیری و پاراستنی خەڵک و بە تایبەت گەنجان، لە بەرامبەرهێرشکردنە سەر کولتوور و بیروباوەڕ و ڕوانگەکانیان پاسەوانییان لێ بکرێت.

سەرپەیڤ