کانونی یه‌که‌م 11, 2022 09:28 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر ناسکرانی دەستبەجێی بکەرانی ڕق لە دڵی تیرۆری «مەولەوی عەبدولواحید»

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی لە ناسکرانی دەستبەجێی ئەنجامدەرانی ڕق لە دڵی تیرۆری ئیمام جومعەی دڵخوازی خاش لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان کردەوە.

کەسانی نەناسراو مەولوی «عەبدولواحید ڕیگی» ئیمامی سوننەی مزگەوتی ئیمام حسێن (ع) لە شاری خاشیان کە بە یەکێک لە ھێماکانی یەکڕیزی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران ناسرابوو، شەهید کرد.

«سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی کردنی شەھید بوونی «مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی» لە بنەماڵەو سەرجەم خەڵکی خاش و سیستان و بەلوچستان، ڕایگەیاند: دەزگاکانی ئاسایشت و پۆلیس دەبێ بەپەلە ئەنجامدەرانی ڕق لە دڵی ئەم تاوانە دەستنیشان بکەن و بە مەبەستی سزادانی یاسایی بیانخەنە بەردەم دەزگای دادپەروەری.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕەییسی ڕۆژی (شەممە) لە پەیامی سەرەخۆشی خۆیدا بۆ تیرۆرو شەهیدکرانی ترسنۆکانەی مەولوی «عەبدولواحید ڕیگی،» ئیمام جومعەی سوننەی خاش، ڕایگەیاند: هەواڵی تیرۆری ناجوامێرانەو شەهیدکرانی «مەولوی عەبدولواحید ڕیگی» ئیمامی سوننەی خاش و یەکێک لە زانا بەناوبانگ و جەماوەرییەکانی ئەم ناوچەیە، کە عومەری خۆی بۆ خزمەتە ئیسلامییەکان تەرخان کردبوو، سەرسامی کردین.

سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە: شەهید مەولوی «عەبدولواحید ڕیگی» یەکێک بوو لە سیما درەوشاوەکانی پاسەوانی کردن لە یەکگرتوویی ئیسلامی و لە ڕیزی دڵسۆزانی حکومەتی ئیسلامی لە قۆناغە جیاجیاکاندا بوو ھەرلە سەرکەوتنی شۆڕشەوە بگرە ھەتا بەرگریی پیرۆزو ئینجا قۆناغەکانی دواترو تا دوایین چرکەی تەمەنی موبارەکیشی شانازیی بەم ھاوڕێیەتییە دڵسۆزانەیە دەکرد.

سەرپەیڤ