کانونی یه‌که‌م 14, 2022 10:49 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای ڕووداوی دڵتەزێنی ڕفاندن و شەهیدکردنی مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین بۆ کارەساتی دڵتەزێنی ڕفاندن و شەهیدکردنی «مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی» ، جەختی لە پەیگەڕو سزادانی خێرا و بەبڕشتانەی تاوانباران کردەوە لە لایەن دەزگاکانی بەرپرسەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا ئەوەشی ڕاگەیاند:

ئەو یاخی بووانەی وا تاوانی ڕفاندنی «مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی» ڕەحمەتی خوای لێ بێت و شەهیدکردنی ئەم زانا خێرخوازو ئازایەیان ئەنجام داوە، کۆمەڵێک بەکرێگیراوی ڕووڕەشن کە لە خزمەتی دوژمنانی بەختەوەریی هاووڵاتیانی بەلووچ و یەکڕیزیی نەتەوەکانی ئێران بەکار دەھێندرێن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی لەوە کردەوە: ئەرکی دەزگا بەرپرسەکان دادگاییکردن و سزادانی تاوانبارانە و ئەمەش دەبێ بە خێرایی و بە بڕشتانە ئەنجام بگرێت.

مەولەوی «عەبدولواحید ڕیگی»، بەرنوێژی ئەهلی سوننەی مزگەوتی ئیمام حسێن (ع) لە شاری خاش، سەربە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران کە لە ئاراستەی ئاشتی و ئۆقرەیی و بانگێشتنی خەڵک بۆ لەسەرەخۆبوون ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبوو، پێنج شەممە ھەشتەمی دیسامبەر لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە شەھید کرا.

سەرپەیڤ