کانونی یه‌که‌م 15, 2022 17:09 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی نێوان ئەنجامدەرانی تیرۆرکردنی «مەولەوی ڕیگی» و وڵاتێکی عەرەبی

پەیوەندییە گشتییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئیتلاعاتی سیستان و بەلوچستانی ئێران، پەیوەندیی نێوان ئەنجامدەرانی تیرۆری مەولەوی «عەبدولواحید» ڕیگی لەگەڵ یەکێک لە وڵاتانی عەرەبیی ڕاگەیاند.

مەولەوی «عەبدولواحید ڕیگی»، ئیمامی سوننەی مزگەوتی ئیمام حسێن (ع) لە شاری خاش کە یەکێک بوو لە مەولەوییە پێشەنگەکانی ناوچەکە و پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرا و شەهید کرا.

ئەم مەولەوییە یەکێک بوو لەو کەسانەی ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە ئاراستەی ئاشتی و سازان و بانگهێشتکردنی خەڵک بۆ ئارامگرتن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بەشی پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سیستان و بەلوچستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد کە، دوابەدوای دەسبەسەر کرانی بکوژانی مەولەوی شەهید ێعەبدولواحید ڕیگی» لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئینتزامییەکانی ئێرانەوە، لە لێپرسینەوە سەرەتاییەکاندا سەبارەت بەو قەواخەی کە بۆ شێوازی ڕفاندن و گواستنەوەی ئەو شەهیدەو شوێنی ڕاگرتنی بەکار براوە، دانیان بە ھێندێک بابەت دا ناوە.

ئەم ڕاگەیاندنە دەشڵێت، بە پشتبەستن بەو دانپێدانانەی دەستیان کەوتووە، ئەم تیمە پلانی تیرۆرکردنی کەسێکی دیکەشیان داڕشتووە کە بە تەما بوونە دوای دامرکانەوەی کەش و ھەوای سەرچاوە گرتوو لە تیرۆری «مەولەوی ڕیگی» ئەنجامی بدەن.

لە درێژەدا لە ڕاگەیاندنەکەی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سیستان و بەلوچستانی ئێران دا ھاتووە: بەهۆی ئاڵۆزبوونی بابەتەکە و پەیوەندیی نێوان یەکێک لە  تیرۆریستانەوە بە وڵاتێکی عەرەبی و ئەو کۆبوونەوانەی لە وڵاتی ئامانج بەڕێوەدەچن، لێکۆڵینەوەی پسپۆڕی لە بەرنامەی کاردایە و دواتر ئەنجامەکانی ڕادەگەیەنرێت.

پێویستە ئەوەش بگوترێ کە وەزارەتی ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا پێی داگرت کە ٣ تاوانباری تیرۆری ئیمامی سوننەی مزگەوتی ئیمام حسێن (ع) لە شاری خاش لە کاتی هەڵاتنیان لە وڵات دەستبەسەر کراون.

سەرپەیڤ