کانونی یه‌که‌م 15, 2022 18:41 Asia/Tehran
  • سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی شەهید «مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی» بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕش

بنەماڵەی شەهید «مەولوی عەبدولواحید ڕیگی» ئیمامی مزگەوتی ئیمام حسێن(ع)ی خاش بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک، سوپاس و پێزانینی خۆیانیان بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕش دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی چوارشەممەی ئیرنا؛ بنەماڵەی شەهید «مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی» ئیمامی مزگەوتی ئیمام حسێن(ع)ی خاش لە پەیامێکدا سوپاس و پێزانینی خۆیانیان بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕش و ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەو دامەزراوە ئەمنییەکان و پۆلیس و ئەنجومەنی ئاسایشتی سیستان و بەلوچستانی ئێران دەربڕی.

لەم پەیامەدا هاتووە: جێی خۆیەتی سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆمان بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕش و سەرۆکانی ھەرسێ هێزەکەو دامەزراوە ئەمنییەکان و پۆلیس و ئەنجومەنی ئاسایشتی سیستان و بەلوچستانی ئێران ڕادەگەیەنین ،کە ھەرلە سەرەتای ئەم ڕووداوە تیرۆریستییەوە بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو توانا و بارستاییەکانیان بە درێژایی شەووڕۆژ لە گۆڕەپانەکەدا بوون و توانییان بە زووترین کاتکاتژمێر چوونە ناو کردار و سەرکەوتوو بوون سێ لە ھۆکارە سەرەکییەکانی تیرۆری ئەم شەھیدە مەزڵوومە دەستنیشان و قۆڵبەست بکەن.

لە درێژەی ئەم پەیامەدا هاتووە: هیوادارین بەو هەوڵانەی کە دراون و بەردەوامیشە، تاوانباران و سەرکردەکانی دیکەی ئەم کردەوە تیرۆریستییە دەستگیرو ڕادەستی یاسا و دادپەروەری بکرێن.

سەرپەیڤ