کانونی یه‌که‌م 16, 2022 10:10 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی نێوان ئێران و تورکیا سەبارەت بە پرسی سنوورەکان

کاربەدەستانی تورکیا و ئێران ڕۆژی پێنج شەممه له بارەی ئاسایشی سنوورەکانی نێوان هەردووک وڵات دیدارو وتووێژیان کرد.

به پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، له م دیداره دا که بەمیوانداریی پارێزگای «ئیقدیر» له ڕۆژهەڵاتی تورکیاو هاوسنوور لەگەڵ ئێران بەڕێوەچوو، بابەتگەلی پەیوەست بە گواستنەوەوئاسایشتی تیادا تاوتوێ کرا.

لەم دیدارەدا سەرۆکایەتیی شاندەکەی ئێران لە ئەستۆی سەرھەنگ«سادق ڕۆستەم زادە»، فەرماندەی فەوجی سنووری ماکۆ و سەرۆکایەتیی شاندەکەی تورکیاش لە ئەستۆی  «ئەنگین ساری ئیبراهیم» بوو.

ئێران و تورکیا سنوورێکی هاوبەشیان هەیە بە درێژایی 500 کم کە زۆربەی لە ناوچە شاخاوییە ھەڕەمەکاندا ھەڵکەوتووە، هەروەها چوار پارێزگای ئاگری، ئیقدیر، وان و هەکاری لە تورکیاوە هاوسنوورن لەگەڵ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران.

سەرپەیڤ