کانونی یه‌که‌م 16, 2022 17:08 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی: ھەڵسەنگاندنی دوژمن لە پیلانی ئەم دواییە بە هەڵە دەرچوو

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: لەسای بەرچاوڕوونی و تێگەییشتنی خەڵکی ئێران، ھەڵسەنگاندنی دوژمن لە پیلانی ئەم دواییە، ھەروەک ئاژاوەکانی ڕابردووی بە هەڵە دەرچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  ڕۆژی هەینی لە دیدارێکدا لەگەڵ چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی «نەهبەندان» لە پارێزگای خوراسانی باشوور (ڕۆژهەڵاتی ئێران) بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە تێڕوانین و بەرچاوڕوونیی خەڵکی ئێرانی ئیسلامی پیلانی دوژمنانی پووچەڵ کردەوە ، وتیشی: ھۆکاری ئەوەی کە دوژمن ناتوانێ بە پێچەوانەی ھەموو پیلانگێڕان و ئاژاوەنانەوەکانی، ھیچ زەبرێک لەم وڵاتە بوەشێنێ، ئامادەبوونی خەڵک لە گۆڕەپانە جۆربەجۆرە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانە.

ڕەئیسی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بەپێی ئاماری فەرمیی میدیاکانی ڕۆژئاوا ساڵانە بە سەدان ژن لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە دەکوژرێن، وتیشی: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ناتوانن لەو مافی مرۆڤەی کە نمونەی بەرچاوی پێشێلکرانی، ھەل و مەرجی ئەمڕۆی جەماوەری بێ دەرەتانی فەلەستین و یەمەنە پشتگری بکەن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە لایەن ڕۆژاواییەکانەوە دروست بووە، وتیشی: هۆکاری ھەڵدانی دروشمی «نەمان بۆ ئەمریکا» لە لایەن خەڵکی ئێرانی ئیسلامییەوە، ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی و قەڵاچۆی جەماوەری بێ دەرەتان، لەوانە تاوانە تیرۆریستییەکەی شاچراغی شیرازلە باشووری ئێرانە.

ڕەئیسی بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە پێشکەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاوەستانی بۆ نییە، وتیشی: شارەکان و سەرجەم وڵات بەھۆی ژن و پیاوی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بنیات نراون و لەمەودواش بەردەوام دەبن لە بنیاتنانەوە،ئیمە هیچ هیواو چاوەڕوانییەکمان لە دەستی بیانییەکان نییە.

سەرپەیڤ