سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی: ئەمڕۆ شۆڕشی ئیسلامی و بەرەی خۆڕاگری ڕێگە نادەن ئەمریکا دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەکەدا نیشان بدات
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ئەمڕۆ شۆڕشی ئیسلامی و بەرەی خۆڕاگری ھەرلە کیشوەری هیندستانەوە تا لێواری دەریای ناوەڕاست وەستاون و ڕێگە نادەن ئەمریکا دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەکەدا بسەپێنێ.
«محەممەد باقر قالیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ (شەممە) لە کۆبوونەوەی نیشتمانیی سکرتێران و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندیی کۆمەڵەی لاوانی شۆڕشی ئیسلامی، وتی: ئەو جم و جوڵەی کە ئەمڕۆ بە شێوەی ھاوتەریب لە ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا و ئەوروپا و ڕۆژئاواوە بەدی دەکرێت، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی بە گرنگترین ھێزێک دەزانن کە لە بەرامبەریاندا وەستاوە.
بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی هەروەها وتی: نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران نیزامێکی پتەوو ھێزمەندە.
قالیباف وتیشی: ئەگەر خەڵک ئامادەبن، ئەنجامەکەی دەبێتە ئەوەی کە دەتوانین لە دژی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بوەستین.